له‌ماوه‌ی ساڵی 2016 دا له رێگه‌ی به‌شی په‌روه‌رده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شه‌هیدانی سلێمانییه‌وه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕاوه كه نزیكه‌ی دوو ملیار و (500) ملیۆن دینار بۆ (714) خوێندكاری نه‌وه‌ی شه‌هید خه‌رجبكرێت، له رێگه‌ی به‌شی ته‌ندروستیشه‌وه به‌بڕی زیاترله (678) ملیۆن دینار چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیی بۆ (887) نه‌خۆش له وارسی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كراوه، به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش مامه‌ڵه‌ی دیاری هاوسه‌رگیری بۆ (2080) كوڕ‌و كچی شه‌هید كردووه كه بڕی پاره‌كه‌یان ده‌كاته (10) ملیار و (400) ملیۆن دینار ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رجنه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی (16) به‌ڕێوه‌به‌رێتی و (5) به‌ش و (3) نووسینگه له‌خۆده‌گرێت. زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌هیدو جینۆساید‌و قوربانیین ده‌كه‌ونه سنووری چالاكییه‌كانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌وه.
رۆژانه كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و جینۆسایدكراوان به‌مه‌به‌ستی راپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كانیان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌رێتی و نووسینگه‌كانی ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له‌خزمه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیداندایه و به تایبه‌ت له رێگه‌ی به‌شه‌كانی (په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، نیشته‌جێكردن) ه‌وه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خزمه‌تی به‌رچاو به‌سه‌دان كه‌سوكاری شه‌هید و كچ و كوڕ و نه‌وه‌ی شه‌هیدان ده‌گه‌یه‌نێت، له‌م راپۆرته‌دا گرنگترین كار‌و چالاكییه‌كانی ئه‌و به‌شانه خراونه‌ته‌ڕوو.
به‌شی په‌روه‌رده
له‌رێگه‌ی به‌شی په‌روه‌رده‌شه‌وه له‌ساڵی 2016 دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ (714) خوێندكاری نه‌وه‌ی شه‌هید به‌بڕی (2.466.466.953) دوو ملیار‌و چوارسه‌دو شه‌ست و شه‌ش ملیۆن و چوارسه‌دو شه‌ست و شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د و په‌نجاو سێ دینار خه‌رجبكات كه له زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كان ده‌خوێنن.
هه‌روه‌ها به‌شه‌كه بۆ هه‌ر خوێندكارێك بڕی (900) هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه‌ی خوێندن خه‌رجده‌كات كه سه‌رجه‌میان ده‌كاته (642.000.000) شه‌ش سه‌دو چل و دوو ملیۆن دینار، ئه‌مه‌جگه‌له خه‌رجكردنی (900) هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆ بۆ (400) خوێندكار كه كۆی گشتی پاره‌كه‌یان ده‌كاته (360.000.000) سێسه‌دو شه‌ست ملیۆن دینار.
هه‌ر له رێگه‌ی به‌شی په‌روه‌رده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدانی سلێمانییه‌وه له‌ماوه‌ی ساڵی 2016 دا (382) پشتگیری بۆ خوێندكاری نه‌وه‌ی شه‌هیدان كراوه به‌مه‌به‌ستی راپه‌راندنی ئیش و كاره‌كانیان له زانكۆ و په‌یمانگاكان و ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
به‌شی ته‌ندروستی
به‌پێی ئامارێكی به‌شی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌ماوه‌ی ساڵی 2016 دا سه‌دان كه‌س له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان له‌رێگه‌ی ئه‌م به‌شه‌وه سوودمه‌ندبوون له‌وه‌رگرتنی پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان.
بۆ نمونه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به شه‌به‌كه و باڵۆن و قه‌سته‌ره هه‌بووه ژماره‌یان (489) حاڵه‌ت بووه‌و له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و به‌شی بوژانه‌وه‌ی دڵ له‌سلێمانی كاره‌كانیان بۆ ئه‌نجامدراوه كه بڕی پاره‌كه‌یان بریتی بووه له (274.300) دووسه‌دو حه‌فتاو چوار هه‌زار و سێ سه‌د دۆلار واته زیاترله (351.000.000) سێ سه‌دو په‌نجاو یه‌ك ملیۆن دینار.
له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشیش (298) حاڵه‌تی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان كراوه كه بۆ هه‌ریه‌كه‌یان بڕی یه‌ك ملیۆن دیناری تێچووه‌و كۆی گشتییان ده‌كاته (298.000.000) ملیۆن دینار، ئه‌مه جگه‌له چاره‌سه‌ركردنی (64) حاڵه‌تی جۆراوجۆری دیكه‌ش كه ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌كه چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه.
له به‌شی تیشكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیش چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ (16) حاڵه‌ت به‌بڕی (75) هه‌زار دینار كراوه كه كۆی گشتییان ده‌كاته (1.200.000) یه‌ك ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دینار.
هه‌روه‌ها له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هدی د.ئاسۆ له سلێمانی چاره‌سه‌ر بۆ (30) حاڵه‌ت كراوه به‌بڕی (750) هه‌زار دینار كه كۆی گشتییان ده‌كاته (22.500.000) بیست و دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌شی كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ریش چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ (54) حاڵه‌ت كراوه به‌بڕی (100) هه‌زار دینار كه كۆی گشتییان ده‌كاته (5.400.000) پێنج ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار دینار.
واته له‌ماوه‌ی ساڵی 2016 دا به‌بڕی (678.100.000) شه‌ش سه‌دو حه‌فتاو هه‌شت ملیۆن و سه‌د هه‌زار دینار چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیی بۆ (887) نه‌خۆش لهوارسی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كراوه.
هه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی 2016 دا 32 هه‌مین كاروانی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی كه ژماره‌یان 36 به‌ركه‌وته بووه ره‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیی كه تێچووی گه‌شته‌كه‌یان بڕی (220.000.000) دوو سه‌دو بیست ملیۆن تمه‌نی ئێرانی بووه.
به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تیی
به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌ماوه‌ی ساڵی 2016 دا مامه‌ڵه‌ی دیاری هاوسه‌رگیری بۆ (2080) كوڕ‌و كچی شه‌هیدی سه‌نگه‌رو جینۆساید كردووه كه بڕی پاره‌كه‌یان ده‌كاته (10) ملیار و (400) ملیۆن دینار به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رجنه‌كراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش (1441) یان كوڕ‌و كچی شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و (439) یان كوڕ‌و كچی شه‌هیدی جینۆسایدن، له‌گه‌ڵ (200) كوڕ‌و كچی شه‌هیدی سه‌نگه‌ری (ئیداره‌ی هه‌ولێر) كه مامه‌ڵه‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدانی سلێمانی كردووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی گشتییان ده‌كاته (2080) كوڕ‌و كچی شه‌هید و پێویستبوو بۆ هه‌ریه‌كه‌یان بڕی (5.000.000) ملیۆن دینار خه‌رجبكرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به هۆكاری قه‌یرانی دارایی پاره‌كه‌یانی بۆ خه‌رجنه‌كردووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی ساڵی 2016 دا كه‌سوكاری شه‌هیدان ته‌نیا مووچه‌ی هه‌شت مانگیان پێدراوه‌و مووچه‌ی مانگه‌كانی (9، 10، 11، 12) یان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌شی نیشته‌جێبوون
به‌شی نیشته‌جێبوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شه‌هیدانی سلێمانی له ساڵی 2016 دا لیستی ناوی (2217) شه‌هیدی ئاماده‌كردووه كه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیان هه‌یه تاوه‌كو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی زه‌وی بۆ وارسهكانیان دابینبكات، هه‌روه‌ها لیستی ناوی (1368) شه‌هیدی دیكه‌شی ئاماده‌كردووه تاوه‌كو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت له‌سه‌ر پێدانی زه‌وی به كه‌سوكاره‌كانیان، ئه‌مه‌جگه‌له ته‌واوكردنی كاری یاسایی بۆ (308) شه‌هیدی دیكه كه له ساڵی 2013 ه‌وه بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وییان هه‌یه‌و تائێستا پێیان نه‌دراوه.
جێی ئاماژه‌یه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانیدا له ماوه‌ی ساڵی 2016 دا (20.549) بیست هه‌زارو پێنجسه‌دو چل و نۆ وارسی شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و (10.514) ده هه‌زارو پێنج سه‌د و چوارد وارسی شه‌هیدی جینۆساید و (8.884) هه‌شت هه‌زارو هه‌شسه‌د و هه‌شتاو چوار وارسی شه‌هیدی هاوڵاتی مووچه وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ماوه‌ی ساڵی 2016 دا مووچه‌ی بۆ (9.722) نۆ هه‌زار و حه‌وت سه‌دو بیست و دوو كه‌س وه‌ك به‌خێوكه‌ری دایك و باوكی شه‌هید دابینكردووه.
له ساڵی 2016 شدا هاوشێوه ساڵی رابردوو به‌هۆی به‌رده‌وامی قه‌یرانی داراییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نه‌یتوانیوه به‌پێی پێویست خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و جینۆسایدكراوان بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا فه‌رمانبه‌ره‌كانی به به‌رده‌وامی و ماندوونه‌ناسانه له خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیداندا بوون و كار‌و چالاكییه‌كی به‌رچاویان ئه‌نجامداوه.
ئامانجی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م وارس و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه به‌بێ جیاوازی له‌ڕووی: (دابینكردنی مووچه، لایه‌نی ته‌ندروستی، بواری په‌روه‌رده‌یی، نیشته‌جێكردن، دیاری هاوسه‌رگیریی بۆ كوڕ‌و كچی شه‌هیدان و جینۆسایدكراوان، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی هه‌موو داواكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن وارسی سه‌ربه‌زی شه‌هیدانه‌وه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بكرێت)، ئه‌گه‌رچی له‌ئێستادا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ستاوه.
یهكێكیتر له‌ئامانجه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی، به‌رزڕاگرتنی یادو بۆنه تایبه‌تییه‌كانی شه‌هیدان و جینۆسایدكراوانه. هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌و ئه‌رشیفكردنی دۆكیۆمێنتی تایبه‌ت به شه‌هیدان و پاراستن و ئاشناكردنیانه به‌نه‌وه‌ی نوێ.