بەهۆی خراپبوون و داخورانی بەشێك لەبۆریەكانی گواستنەوەی نەوتەوە مەترسی لە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی بۆریەوە دەكرێت و سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ئەو مەترسیانە پشتراست دەكاتەوە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم بە تۆری هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: چاوەروان دەكەن لە مانگی داهاتووداو بۆ ماوەی چەند رۆژێك پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ توركیا رابگیرێت، تاوەكو كاری چاككردنەوە بۆ بۆریەكانی گواستنەوەی نەوت بكرێت.
ئاشكراشیكردوە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە چەند شوێنێكی توشی داخوران بووەو بۆتەهۆی ئەوەی لێچوونی نەوتیی هەبێت كەئەوەش حاڵەتێكی مەترسیدارەو پێویستە بە زوویی چارەسەر بكرێت.