قەرزەکانی سەر عێراق ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

“مەھدی حافز” ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرھێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند قەرزەکانی عێراق ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەراندووە.

“مەھدی حافز” ئاماژەی بەوەشکردووە چاکسازیەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابورییەکان بەسستی بەرێوە دەچێت و لە ئاستی پێویستدا نییە.

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابوری و وەبەرھێنان وتوشیەتی، زۆربەی ئەو قەرزانە قەرزی دەرەکین کە لەسەدا شەستی قەرزەکانی سەر عیراق پێکدەھێنن و” ٤٠%” یش قەرزی ناوخۆییە.

 

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو قەرزانە مەترسی بۆسەر دوارۆژی عێراق دروست دەکەن و پێویستە چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە جگە لە نەوت عێراق داھاتی تری نییە و نەوت بڕبڕەی پشتی بودجەی گشتیی عێراق پێکدەھێنێت.