رۆچوون بەناخی جیهان زۆر سەیرو سەمەرەمان نیشان دەدات، هێندێكیان باسكردنیان مرۆڤ كەمەندكێش دەكات بۆ كۆمەڵێك زانیاری ووردو نەزاندراو كە پێشتر نەمان بیستووە.
لەجیهانی ئەمڕۆماندا كۆمەڵێك ئاژەڵی ماڵی بوونیان هەیە، كە بەگرانترین ئاژەڵە ماڵیانە ئەژماركراون لەسەر ئاستی جیهان.
گۆڤاری رۆشنبیری پەروەردەی ئاژەڵان لە ووڵاتانی خۆرئاوا لیستێكی (10) ئاژەڵی بڵاوكردۆتەوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. شامپانزی : یەكێكە لەزیرەكترین گیانلەبەرەكان هەڵس و كەوتی زۆر نزیكە لە مرۆڤ، نرخی ئەم مەیمونە (60) هەزار دۆلارە.
2. باڵندەی تۆقان : بەیەكێك لەجوانترین باڵندەكان ئەژمار دەكرێت، رەنگی زۆر جوانە، دەنووكەكەی زۆر بەنێو بانگە، نرخی ئەم باڵندەیە (8) هەزار دۆلارە.
3. پشیلەی ساڤانا : ئەم پشیلەیە دیمەنێكی زۆر سەیری هەیە، وەكو پڵنگ وایە، قەبارەكەی گەورەیە لەخانووەكان ژیان بەسەردەبات و نرخەكەشی (12) هەزار دۆلارە.
4. ئەسپی عەرەبی : یەكێكە لەگیانلەبەرە بەناوبانگەكانی جیهان، بە گیانلەبەرێكی شاهانە ناسراوە، جۆری زۆرە نرخەكانی خەیاڵین و لایەنی كەم بە (100) هەزار دۆلارە.
5. بێچووی شێری سپی : شێری سپی خۆی یەكێكە لە ئاژەڵە دەگمەنەكانی جیهان و نرخەكەشی زۆر خەیاڵییە، بەشێوەیەك نرخی هەر بێچووەك بە (140) هەزار دۆلارە.
6. سەگی ماستێڤی تبتی : یەكێكە لە سەگە دەگمەنەكان لەسەر ئاستی جیهان و تووكی زۆر چڕەو نرخەكەشی دەگاتە (582) هەزار دۆلار.
7. سەگی كۆپیكراو : چیرۆكی ئەم سەگە بەنێو بانگە، ئەوكاتەی كەسێك ئەم سەگەی لەدەستداوە، دواتر لەڕێگەی جیاوازەوە پەنای بردۆتە بەر كۆپی كردنی سەگێك، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی (155) هەزار دۆلاری خەرج كردووە.
8. مانگای میسی : یەكێكە لەمانگا تایبەتییەكان و نرخەكەشی زۆر بەرزە بەشێوەیەك هەیانە تاكو (1.2) ملیۆن دۆلارە، تایبەتمەندییەكانی ئەم مانگایە ئەوەیە بڕێك زۆر شیری هەیە.
9. بەبەغای مەكاوی یاقوتی : بەشێوەیەكی گشتی نرخی بەبەغا بەرزە، بەتایبەتی جۆری ئەو بەبەغایانەی لەكیشوەری ئەمریكای باشوورن، ئەم جۆرە بەبەغایەش نرخەكەی دەگاتە (14) هەزار دۆلار.
10. مەیمونی دی برازا : ئەو جۆرە مەیمونە جۆرە كۆنەكانەو لەبەر نامۆیی شێوەكەی نرخەكەی دەگاتە (10) هەزار دۆلار.