دوای ئه‌وه‌ی له‌نێو كاسبكارانی ده‌روازه‌ی بازرگانیی لاوه‌كیی هه‌ڵاڵاوا كێشه سه‌ری هه‌ڵدا، به‌بڕیاری قایمقامیه‌تی پێنجوێن، مه‌رزه‌كه داخرا و بڕیاره‌كه‌ش زیانی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له سنووره‌دا كار ده‌كه‌ن.
ده‌روازه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان شارۆكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان و شارۆكه‌ی مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. زانا ره‌حمان، قایمقامی شارۆكه‌ی پێنجوێن، به”وشه”ی راگه‌یاند، به‌هۆی دروستبوونی كێشه له نێوان كاسبكارانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارمان دا بۆ ماوه‌یه‌ك مه‌رزه‌كه دابخه‌ین و كاری تێدا نه‌كرێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره بۆ ئه‌وه‌بوو كه كێشه‌كان گه‌وره‌تر نه‌بن و بتوانن به‌هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه.
له سنووری پێنجوێندا، هه‌ردوو مه‌رزی لاوه‌كی هه‌ڵاڵاوا و توتمان هه‌ن، كه به رێككه‌وتن له نێوان یه‌كه‌ی كارگێڕیی پێنجوێن و وڵاتی ئێران‌دا رێگه‌دراوه، دانیشتووان و كاسبكاران و خاوه‌ن بارخانهكان و شۆفێرانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له گونده سنوورییه‌كانن كار بكه‌ن.
به وته‌ی قایمقامی پێنحوێن، له‌م ته‌نگژه دارایییهشدا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی پێنجوێن و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، داهاتی خۆیان له رێگه‌ی هه‌ردوو مه‌رزه لاوهكییهكهوه په‌یدا ده‌كه‌ن كه رۆژانه له نێوان (2 بۆ 30 ملیۆن دیناردایه.
به‌رپرسانی ئێران له مه‌ریوان و پارێزگای سنه، نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه مه‌رزه‌كه داخراوه، چونكه زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سی ئێرانی له مه‌رزی هه‌ڵاڵاوا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نیگه‌رانییه‌كانیان نه‌گه‌یاندووه‌ته یه‌كه‌ی كارگێڕیی پێنجوێن و پاسه‌وانی سنوور.
شارۆكه‌ی پێنجوێن خاوه‌نی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ و ژماره‌یه‌ك مه‌رزی لاوه‌كییه.
وشە