له‌كۆبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان له كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فتی ڕوسی، به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیایه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه سه‌ره‌ڕای هۆشداریدان‌و داواكاریی حكومه‌تی عیراق له ده‌ستبه‌رداربوونی كاركردن له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیاكه‌یان درێژه به كاره‌كانی ده‌دات له‌و كێڵگانه.
كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فتی ڕوسی كه پێنچه‌م گه‌وره كۆمپانیای نه‌وتی روسیایه، له‌مانگی ئابی رابردوودا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌رمایه‌گوزاری له‌دوو ناوچه‌ی هه‌رێم، ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه پێشتر كۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فه‌ره‌نسی‌و كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی، كه دوو ركابه‌ری گازپرۆم نه‌فتی ڕوسیان، گرێبه‌ستی نه‌وتیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژو كردبوو.
له‌مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا حكومه‌تی عێراق داوای له كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فتی ڕوسی كرد ده‌ستبه‌رداری ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییه بێت، كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژوی كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كات ئه‌وا ده‌بێت له‌گرێبه‌ستی كاركردنی له‌كێڵگه‌ی به‌دره پاشه‌كشه بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كه‌رتی نه‌وتی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی به‌رهه‌م، مه‌رجی گونجاوی خستوه‌ته به‌رده‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌كێڵگه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان بۆ كاركردن رووبكه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
له‌ساڵی رابردوودا كۆمپانیای گازپرۆمی روسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێشبینی ده‌كات له‌مانگی ئابی (2013)دا رۆژانه (15) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌كێڵگه‌ی به‌دره به‌رهه‌م بهێنێت، كه یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌و كێڵگه‌یه ده‌گاته نزیكه‌ی (100) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت.
كۆمپانیای گازپرۆمی روسی ئاشكرایكرد، كه كۆمپانیاكه‌یان به‌نیازه له‌نێوان (2013 و 2015) به‌بڕی زیاتر له (23) ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری جێبه‌جێ بكات وپێشبینیش ده‌كات قازانجی كۆمپانیاكه‌یان له(2012) بگاته (5) ملیار‌و (710) ملیۆن دۆلار‌وداهاتی كۆمپانیاكه‌شیان (39) ملیار دۆلار تێپه‌رینێت.