ئامێری سپلیت ئێستا بۆته یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی گه‌رم‌و ساردكردنی ماڵه‌كانمان، به‌ڵام زۆركات نازانین سپلیتێكی چه‌ند ته‌نی بۆ رووبه‌رو قه‌باره‌ی ژوورێكی دیاریكراو گونجاوه. بۆیه به‌بێ پشتبه‌ستن به هاوكێشه زانستییه‌كان ئه‌نجامێكی هه‌ڵه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
به‌گوێری زانستی ئه‌و بواره، ده‌بێت سه‌ره‌تا ئه‌وه بزانین كه هه‌ر ته‌نێكی سپلیت له 12000یه‌كه‌ی هه‌واگۆڕكێ پێكدێت‌و هه‌ر مه‌تره سێجایه‌كیش له هه‌وای ناو ژوور پێویستی به 300 یه‌كه‌یه بۆ گه‌رمبوون یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ ساردبوون.
گریمان ژوورێكمان هه‌یه 4 مه‌تر پانه‌و 6 مه‌تریش درێژه‌و 3 مه‌تریش به‌رزه، به‌لێكدانی ئه‌و سێ ژماره‌یه، قه‌باره‌ی ژووره‌كه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت: واته (4×6×3) كه ده‌كاته 72 مه‌تر سێجاو هه‌ر مه‌تر سێجایه‌كیش پێویستی به 300 یه‌كه‌ی هه‌واگۆڕكێ هه‌یه، واته: (x300 72) كه یه‌كسانه به 21600 یه‌كه‌مان پێویسته بۆ هاوسه‌نگ راگرتنی هه‌وای ناو ژوورێكی (6×4).
به زانینی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر ته‌نێكی سپلیت 12 هه‌زار یه‌كه‌یه، لێره‌وه ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ی كه بۆ ژوورێکی لەوجۆرە سپلیتێکی 21000÷12000= 1.75مان پێویستە واتە دوو تەنی، هه‌ر ته‌نێكی سپلیتیش پێویستی به 6.8 ئه‌مپێر كاره‌بایه، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بۆ راگرتنی هاوسه‌نگیی هه‌وای ناو ژوورێك به‌و قه‌باره‌یه‌ی له‌پێشه‌وه وه‌ك گریمانه باسمان كرد، سپلیتێكی 2 ته‌نیمان پێویسته‌و ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام 13.6 ئه‌مپێر كاره‌بای پێویسته.