به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، سه‌ره‌ڕاى قوڵبونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌یان هه‌لی کاری بۆ ژماره‌یه‌ک گه‌نجى سنوری گه‌رمیان ڕه‌خساندووه.
به پێی ئامارێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان (سنورى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئێران) له شه‌ش مانگی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، هه‌لی کاری بۆ زیاتر له ٥٠ گه‌نجی بێکار ڕه‌خساندووه.
ئارام سایه‌خان به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان له گه‌رمیان ئه‌مڕۆ ڕایگەیاند: له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کاری زیاتر بۆ گه‌نجان، سه‌ره‌ڕاى قوڵبونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان و که‌می کار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا ڕێگه‌پێدان و مۆڵه‌تی کارکردنی به زیاتر له ٥٠ گه‌نجی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوه، تا ڕۆژانه له‌نێو کۆمه‌ڵگاکه‌دا کار بکه‌ن و هه‌لی کاری بۆ ڕه‌خساندوون.
ئارام سایه‌خان وتیشی : کاری ئه‌و گه‌نجانه ڕۆژانه‌یه و هه‌ڵده‌ستن به داگرتنی نمونه‌ی ئه‌و بارانه‌ی بۆ پشکنین پێویستن و دێنه مه‌رزى په‌روێزخان، به‌وه‌ش له‌لایه‌ن بازرگان و خاوه‌ن باره‌کانه‌وه کرێی کاره‌کانیان پێده‌درێت، ئه‌و کاره بۆته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بژێوی خۆیان و خێزانه‌کانیان.
هه‌روه‌ها ئارام سایه‌خان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، له داهاتوودا به‌پێی بوار و پێویستیی، هه‌وڵ بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کاری زیاتر بۆ گه‌نجان و هاوڵاتیانی بێکار ده‌دات له سنوری گه‌رمیان و ڕێژه‌ىه‌کى تر‌ى گه‌نج داده‌مه‌زرێنێت.