روسیا باشترین نمونه‌یه بۆ ئاماژه‌دان به‌خراپترین ئه‌زمونى تایبه‌تسازى له‌جیهاندا، كه به‌شێوه‌یه‌كى خێرا ده‌یان كه‌س له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مدا له‌ڕێگه‌ى تایبه‌تسازیی‌و تاڵانكردنى سه‌روه‌ت‌و سامانى گشتیی‌و سپى كردنه‌وه‌ى پاره‌وه بون بهملیۆنهرو ملیاردێر.
روسیا، كه میراتگرى سه‌ره‌كى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جارانه، له‌سه‌ره‌تاى ده‌یه‌ى 1990ه‌وه سیسته‌مێكى نوێى ئابورى ئه‌زمون كرد، كه دواى هه‌ره‌سهێنانى سۆڤیه‌ت، خێرا‌و له‌ناكاو له‌سیسته‌مى ئابورى سۆشیالیستییه‌وه به‌ره‌و سیسته‌مى بازاڕى ئازاد هه‌نگاوى نا‌و په‌ڕییه‌وه. هه‌ربۆیه تایبه‌تسازییش زۆر خێرا‌و به‌په‌له ئه‌نجامدرا، كه روسه‌كان خۆیان ناویان
لێنا تایبه تسازى خێرا
Prikhvatized
ziya .
له‌م پرۆسه‌یه‌دا پێشنیارى ئه‌وه كرا كه ئه‌و كۆمپانیا‌و كارگانه‌ى ده‌وڵه‌ت خاوه‌ندارێتى ده‌كردن، بكرێن به‌پشك‌و بدرێن به‌هاوڵاتیان. به‌ڵام گه‌نده‌ڵیى ئیدارى بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه له‌هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و كۆمپانیا‌و كارگانه‌ى ده‌دران به‌كه‌رتى تایبه‌ت، نرخى راسته‌قینه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت‌و ئه‌و لیژنه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ى ئه‌ركى سپاردنى كۆمپانیاكانیان له‌كه‌رتى گشتییه‌وه به‌كه‌رتى تایبه‌ت له‌ئه‌ستۆدا بوو، كه‌وتنه هه‌ڕاج كردنى كۆمپانیا‌و كارگه‌كان‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى‌و قازانجى خۆیان كاریان كرد. هه‌ربۆیه تایبه‌تسازى له‌روسیادا به‌مافیایى ترین مۆدیلى تایبه‌تسازیى‌و به‌خراپترین جۆرى تایبه‌تسازى مێژووى ئابورى ناوده‌برێت. كه كۆمپانیا‌و كارگه‌كان به‌نهێنى‌و به‌بێ زیادكردنى ئاشكرا به‌چه‌ند سه‌رمایه‌دارو خاوه‌نكارێكى ساخته یان ده‌سه‌ڵاتدارێك دران. كۆمپانیاى روستێل كۆم كه خاوه‌نى 80%ى هێڵه‌كانى ته‌له‌فونه، نرخى هه‌ر هێڵێكى به 50 دۆلار دانرابو، له‌كاتێكدا كه هاوشێوه‌ى ئه‌م هێڵه له‌ژاپۆن نرخى هه‌ر یه‌كه‌ى 2 هه‌زار‌و 320 دۆلاره.
ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاوه چاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌م پرۆسه‌ی تایبه‌تسازییه‌دا رووینه‌دا، كه ده‌رگا به‌ڕووى كه‌سانى خاوه‌ن پاره‌و پسپۆرییدا بكاته‌وه به‌پێى ئه‌و میكانزم‌و پێوه‌رانه‌ى له‌ژاپۆن‌و به‌ریتانیا‌و ئه‌ڵمانیا باو بون، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى له‌پرۆسه‌ى تایبه‌تسازیى ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامدرا، ته‌نها كۆمه‌كى به‌فه‌رهه‌نگى “دزسالارى” كرد.
تایبه‌تسازیى ره‌فاو خۆشگوزه‌رانى به‌دینه‌هێنا، رێژه‌ى بێكارى كه‌م نه‌كرده‌وه، به‌رێوه‌بردنیى پڕۆژه‌و كۆمپانیا‌و كارگه‌كانى چالاكتر‌و شه‌فافتر نه‌كرد، نادادپه‌روه‌ریى‌و نایه‌كسانیه‌كى چینایه‌تى گه‌وره‌ى له‌و وڵاته‌دا دروستكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵانه په‌یڕه‌و كرا. ده‌یان كه‌سى خوار چل‌و په‌نجا سالأ له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مدا له‌ڕێگه‌ى تاڵانكردنى سه‌روه‌ت‌و سامانى گشتى وڵات‌و سپى كردنى پاره‌وه، له‌وپه‌ڕى ده‌ستكورتى‌و هه‌ژارییه‌وه بون بهملیۆنهرو ملیاردێر.
ئه‌م جۆره سه‌رمایه‌دارانه، زۆربه‌یان له‌ڕێگه‌ى كڕینى پشكه هه‌رزانه‌كانى كۆمپانیا‌و كارگه‌كانه‌وه بون به‌سه‌رمایه‌دارى گه‌وره، بۆ نمونه كۆمپانیاى سێبى وزه كه دوو سه‌رمایه‌دار به‌بڕى 100 ملیۆن دۆلار كڕییان، ساڵانه نزیكه‌ى 3 ملیار دۆلار قازانجیان لێده‌كرد.
ئه‌نجامدانى تایبه‌تسازى له‌روسیا، له‌كاتێكدا بوو كه دراوى ئه‌و وڵاته له‌هه‌ره‌سهێناندابو، كاربه‌ده‌ستانى حكومى گه‌نده‌لأ بون، یاسایه‌كى گونجاو بۆ ره‌خساندنى كێبڕكێى ئابورى له‌ئارادا نه‌بو، بازاڕى بۆرسه گه‌شه‌ى نه‌كردبو، تیمێكى شاره‌زاى ئابورى له‌كایه‌دا نه‌بو كه بتوانێت هاوسه‌نگى له‌نێوان مه‌سه‌له ئابورى‌و كۆمه‌لایه‌تییه‌كاندا رابگرێت، بۆیه موڵك‌و دارایى گشتى به‌تاڵان برا‌و تایبه‌تسازى به‌بى ئاماده‌كاریى پێویستى خاوه‌نى پیشه‌سازییه نوێكان ئه‌نجامدرا.
له‌تایبه‌تسازى روسیادا، كات بۆ خستنه‌ڕووى بڕى پشكه‌كان دیارى نه‌كرا، ئابوری‌ناسان له‌مباره ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌پرۆسه‌ى تایبه‌تسازییدا هه‌رچه‌نده وڵاتان سه‌قامگیریى سیاسى‌و ئابورییان لاوازتر‌و كه‌متر بێت، كات‌و قۆناغى سپاردنى كۆمپانیا‌و كارگه‌كانیش به‌كه‌رتى تایبه‌ت كورتتر ده‌بێت. بۆ نمونه 6 ساڵى خایاند تا موڵكایه‌تى كۆمپانیاى دوێتچه ته‌له‌كۆم له‌كه‌رتى گشتییه‌وه گواسترایه‌وه بۆ كه‌رتى تایبه‌ت.
به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ى كه قانونیان تیا سه‌روه‌ر نییه‌و له‌رووى سیاسى‌و ئابورییه‌وه سه‌قامگیر نین، زووتر گۆڕانكارى ئابورى‌و تایبه‌تسازى به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، بۆنمونه كاتى راده‌ستكردنى كۆمپانیا‌و كارگه روسییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌كه‌رتى تایبه‌ت زۆر كورت‌و خێرا بوو، له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا پرۆسه‌ى تایبه‌تسازى 15 هه‌زار كۆمپانیا، دواى هه‌ره‌سهێنانى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت به‌خێرایى ئه‌نجامدرا.
هاوكات ئه‌م مۆدیل‌و میكانیزمى تایبه‌تسازییه‌ى روسیا، زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵاتى گرته‌وه، كه سه‌رده‌مانێك له‌لایه‌ن كۆمنیسته‌كانه‌وه حوكم ده‌كران‌و پاش داڕمانى بلۆكى سۆشیالیستى رۆژهه‌ڵات، ده‌یانویست خێرا سیسته‌مى ئابورییان له‌سۆشیالیستییه‌وه بگۆڕن به‌سیسته‌مى بازاڕى ئازاد.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی