كۆمپانیای گەڵف كیستۆن رایگەیاند: لەمانگی داهاتوودا حكومەتی هەرێم لەرێگەی تەنكەرەوە بەرهەمی نەوتی كێڵگەی شێخان هەناردەی توركیا دەكات.
بەپێی راگەیەندراوێكی كۆمپانیاكە، هەناردەكردنی نەوتی ئەو كێڵگەیە بە تانكەر، لەسەر بریاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بووەو بۆ لەمەودوا هیچ بڕە نەوتێكی كێڵگەكە لەڕێگای بۆری گواستنەوەی نەوتی كەركوك – جەیهانەوە لە فیشخابورەوە هەناردەی توركیا ناكرێت.
كۆمپانیای نەوتی گەڵف كیستۆن ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو بڕیارەی حكومەتی هەرێم هیچ كاریگەریەكی لەسەر داهاتەكانی كۆمپانیاكەیان نابێت و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان تێچووی زیادەی گواستنەوەی نەوت لە رێگەی تانكەرەوە لە ئەستۆ دەگرێت.
روونیشیكردۆتەوە، كە لەئێستادا كۆمپانیاكەیان لەبەرامبەر فرۆشتنی نەوتدا بەشێوەیەكی جێگیر مانگانە بڕی (15) ملیۆن دۆلار لە حكومەتی هەرێم وەردەگریت.
بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ ناردنەدەرەوەی نەوتی كێڵگەی شێخان لە رێگەی تەنكەرەوە، لە كاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی خراپی ئابووریدایە و تێچووی هەناردەكردنەكەش چەند هێندە لەسەر حكومەت زیاد دەكات.