لەئێستادا جەنگی بەرپاکراوی داعش لەموسڵ ماوەیەکی کەمی ماوە بۆ پاکردنەوەی تەواوی شارەکە لەتیرۆرستان، ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانەوەی شارەکەش دوای کۆنترۆڵکردنەوەی بۆتە نەخشەڕێگای حکومەتی عێراق لەداهاتوودا.
ژمارەیەک کۆمپانیا و بازرگانی کوردی باشوری کوردستانیش ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکانیان لەگەڵ ناوچە ئازادکراوەکان بەتایبەت بەشێکی موسڵ دەستی پێکردوە و چاوەڕوان دەکرێت لەپرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەدا بازرگانان گیرفانیان گەرمو گوڕی تێبکەوێت.
لەبەشی چەپی شاری موسڵ بازارێکی گەورە کراوەتەوە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کەتوانراوە بازرگان لەوێ کاری خۆیان بکەن، هاوکات لەگەڵ شکستی داعش لەموسڵ ئەم بازرگانیە دەستی پێکردوە و بازرگانی کوردستان ئامادە باشیان کردوە بۆ ئەو شوێنانەی داعشی تیانامێنێت کاری بازرگانی لەبوارەی بیناسازی تێدا ئەنجام بدەن لەگەڵ بواری خواردەمەنیدا کەپێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیانە بەمەش کوردستان بۆتە سەنتەرێکی گرنگی بازرگانی لە عێراقدا.
بازرگانێکی شاری سلێمانیش ڕایگەیاند: کۆمپانیا خۆماڵیەکان دەتوانن لەپرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچە ئازدکراوانە لە پاش داعش دەستی باڵایان هەبێت و شاری موسلیش وەک مەیدانێکی گرنگی بازرگانی تەماشادەکەن.
عەتا حاجی رەجەب ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی گەلی کوردستان ڕایگەیاند: بازرگانێک بتوانێت بگاتە سین بگاتە کۆریا دەشتوانێت بگاتە موسڵ چونکە کارو پیشەی بازرگان پەیاکردنی ئیشو کارە کردنەوەی دەرگایەکی ترە بۆ ساغ کردنەوەی کاڵاکانی، بازرگان لەکوێ کار هەبێت رووی تێئەکات ئەو ناوچانەش ئاوەدان بکرێتەو و ترسی لەسەر نەمێنێت دەتوان بچنە ئەو شوێنانە.
هەرێمی کوردستانو شاری موسڵ هەردوو هێلی ئاسمانیو وشکانی پێکەوەی دەبەستێتەوە بەڕای بازرگانان فرۆکەخانەکانی هەرێم دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ خێرا گەیاندنو گواستنەوەی شتومەک و پێداویستیەکان لەنێوان ساری موسڵو هەرێمی کوردستاندا.
فرۆکەخانەی سلیمانی بەشێکی تایبەتی هەیە بۆ گواستنەوەی شتومەک و کاڵا ئەو بەشەی فرۆکەخانەی سلێمانیش ئامادەیە بۆ گواستنەوەی هەموو جۆرە کاڵایەک بۆ شاری موسڵ و دوروبەری لەداوایی داعش بۆ بنیادنەوەی ژێرخانی شاری موسڵ، کۆمپانیاکانی سلێمانیش دەتوانن سود لەم بەشەی فرۆکەخانە وەربگرن بەمەبەستی خێراتر و باشتر گواستنەوەی شتومەک و کاڵاکانیان بۆ موسڵ.
شاری موسڵ دووهەم گەورە شاری عێراقە لەڕووی جوگرافیەوە کەبەشێکی بەرچاوی لەئەنجامی لێکەوتە جەنگیەکانیەوە خاپور کراوە پرۆسەی ئاوەدانکردەنەوەی ئەو شارەش کاتێکی زۆرو تێچونیکی مادی زۆری دەویت.
عەتا حاجی رەجەب ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی