به‌پێی شیكاری شاره‌زایه‌كی ئابوری قه‌یرانی دارایی هه‌رێم له (3) ساڵی رابردودا زیانی گه‌وره‌ی به‌كه‌رتی وه‌به‌رهێنان گه‌یاندوه و بۆته هۆی داڕمانی ئه‌و كه‌رته، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌به‌رهێنانیش له (3) ساڵی رابردودا مۆڵه‌ت دراوه‌ته (149) پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره جیاوازه‌كان.
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی شاره‌زایه‌كی ئابوری كه ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردوه له (3) ساڵی قه‌یرانی دارایدا كه‌رتی وه‌به‌رهێنان روبه‌ڕوی مه‌رگه‌ساتێكی گه‌وره بوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی پرۆژه‌كانی حكومه‌ت به‌هۆی نه‌بونی پاره‌وه وه‌ستاون، زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانیش روبه‌ڕوی هه‌مان كێشه بونه‌ته‌وه و به‌شێكی كه‌میان به‌سستی كاریان تێدا ده‌كرێت.
مه‌رگه‌ساتی وه‌به‌رهێنان له قه‌یرانی دارایدا
•له ساڵی (2014) و (2015) و (2016) مۆڵه‌ت دراوه‌ته (149) پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره جیاوازه‌كان.
• به‌های پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له (3) ساڵی رابردودا (9) ملیار و (825) ملیۆن و (570) هه‌زار دۆلار بوه.
• زۆرترین پرۆژه له دهۆك بوه كه (61) پرۆژه بوه و (54) پرۆژه له هه‌ولێرو كه‌مترین پرۆژه‌ش له سلێمانی بوه كه (34) پرۆژه بوه.
جگه له كه‌مبونه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و دابه‌زینی به‌های پرۆژه‌كان، له (3 )ساڵی رابردودا جیاوازیه‌كی زۆر له پێدانی مۆڵه‌تی پرۆژه‌كان هه‌یه له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم، به‌جۆرێك زۆرترین پرۆژه له پارێزگای دهۆك مۆڵه‌تی پێدراوه و كه‌مترین پرۆژه‌ش له پارێزگای سلێمانی مۆڵه‌تی پێدراوه.
وه‌به‌رهێنان له پارێزگای هه‌ولێر
• له ساڵی (2014) مۆڵه‌ت به (28) پرۆژه دراوه، ساڵی (2015) مۆڵه‌ت به (14) پرۆژه دراوه، ساڵی (2016) مۆڵه‌ت به (12) پرۆژه دراوه.
• ساڵی (2015) پێدانی مۆڵه‌ت له (100%) دابه‌زیوه، ساڵی (2016) پێدانی مۆڵه‌ت له (133%) دابه‌زیوه.
وه‌به‌رهێنان له پارێزگای سلێمانی
• له ساڵی (2014) مۆڵه‌ت دراوه به (18) پرۆژه، ساڵی (2015) مۆڵه‌ت دراوه به (10) پرۆژه، ساڵی (2016) مۆڵه‌ت دراوه به (6) پڕۆژه.
• ساڵی (2015) پێدانی مۆڵه‌ت له (100%) دابه‌زیوه، ساڵی (2016) پێدانی مۆڵه‌ت لە (200%) دابه‌زیوه.
وه‌به‌رهێنان له پارێزگای دهۆك
• له‌ساڵی (2014) مۆڵه‌ت دراوه به (33) پرۆژه، ساڵی (2015) مۆڵه‌ت دراوه به (10) پرۆژه، ساڵی (2016) مۆڵه‌ت دراوه به (18) پرۆژه.
• ساڵی (2015) پێدانی مۆڵه‌ت له دهۆك له (230%) دابه‌زیوه، ساڵی (2016) پێدانی مۆڵه‌ت له (83%) دابه‌زیوه.
وه‌به‌رهێنان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم
• له ساڵی (2014) مۆڵه‌ت دراوه به (79) پرۆژه، له‌ساڵی (2015) مۆڵه‌ت دراوه به (34) پرۆژه‌و له‌ساڵی (2016) مۆڵه‌ت دراوه به (36) پرۆژه.
• ساڵی (2015) پێدانی مۆڵه‌ت له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم له (132%) دابه‌زیوه، ساڵی (2016) پێدانی مۆڵه‌ت له‌هه‌رێم (119%) دابه‌زیوه.
ئه‌و شاره‌زای ئابوریه له‌به‌شی دوه‌می هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان (10) خاڵ وه‌ك پێشنیار بۆ نه‌خشه‌ڕێگای هه‌ستانه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان پێشكه‌ش به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم ده‌كات بەم شێوەیە:-
نه‌خشه‌رێگای وه‌به‌رهێنان
1-په‌ره‌پێدان به‌لامه‌ركه‌زیه‌تی وه‌به‌رهێنان و ده‌سه‌ڵات بدرێته‌وه پارێزگاكان.
2-ره‌خساندنی هه‌لی كێبركێ له كاروباری وه‌به‌رهێناندا.
3-دروستكردنی دادگای تایبه‌ت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی وه‌به‌رهێنان.
4-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان كه زیاتر له‌ساڵێكه كۆنه‌بوه‌ته‌وه.
5-لێخۆشبونی باج تا كۆتایهاتنی قه‌یرانی دارایی.
6-زیادكردنی نرخی هاندراوی زه‌وی پرۆژه‌كان بۆ نیوه‌ی نرخی راسته‌قینه‌ی زه‌ویه‌كه.
7-پێداچونه‌وه‌ی به سه‌رجه‌م كار و پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و ده‌ستنیشانكردنی كێشه و گرفته‌كان.
8-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه یه‌ك ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه و كه‌متر له (33%) پرۆژه‌كه ته‌واوكراوه.
9-كاركردن به سیسته‌می تاك په‌نجه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینات.
10-هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره (4) ساڵی (2006) وه‌به‌رهێنان.