شاندێكی ئه‌مریكی كه‌له‌چه‌ند كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵ پێكهاتبون سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و ئامادده‌یی خۆیان له‌وه‌به‌هێنان له‌كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێم ده‌ربڕیوه.
له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌له نێوان شاندێكی وه‌به‌رهێنان و كۆمیانیای ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیاندا، ئه‌و شانده ئه‌مریكیه ئامادده‌یی خۆیان نیشانداوه كه‌له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان له بواری كشتوكاڵدا بكه‌ن و ئه‌و بواره به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن.
ژماره‌یه‌ك له‌و كۆمپانیایانه پێشتریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه‌و له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی كشتوكاڵ بون له‌هه‌رێمو هه‌روه‌ها له چه‌ندین ووڵاتانی جیهان كاری كشتوكاڵیان كردوه له بواره‌كانی گه‌نمه‌شامی و سۆیا و له بواره‌كانی ئاژه‌ڵداری و په‌له‌وه‌ریش كاریان كردوه.