كۆنفرانسێك له‌ باره‌ی كۆچی گه‌نجانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 
وه‌زاره‌تی‌ كار و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كۆنفرانسێكی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ به‌رگرتن به‌ دیارده‌ی‌ كۆچكی‌ گه‌نجان ساز كرد. 

 كۆنفرانسه‌كه‌ دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت , وا بڕیاره‌ له‌ كۆتاییدا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ حوكمه‌ت و لایه‌نی‌ په‌یوه‌نیدار بكرێت، به‌شێك له‌ ئاماده‌بووانی‌ كۆنفرانسه‌كه‌ش ده‌ڵێن: قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و دارایی‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كیی‌ فراوانبوونی‌ دیارده‌ی‌ كۆچكردنن.

بەپێی زانیاریە نافەرمیەکان لەدوایی ساڵی ٢٠١٣ زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی کورد کوردستانیان بەجێهێشتووە کە زۆربەیان لەوڵاتانی ئەوروپا وەک پەنابەر ژیان بەرێ دەکەن.