خانوی پلاستیکی ڕۆژانە لە زیادبوندایە

لەئێستادا خانوی پلاستیکی ڕولەزیادبونە لەدوای قەیرانی دارایشەوە ڕێژەی دروستکردنی خانو ڕو لە ھەڵگشانە                                    
 
وصفي خليل اسماعيل  راويژكارى كومه له ى گه شه پيدانى خانوى پلاستيكى ڕایگەیاند” دوای ئەوەی قەیرانی دارای ڕویکردە ووڵاتەکەمان جموجۆڵی بازاڕکردن کزبو ھەلی کار لەکەرتی گشتی و تایبەت کەم بوەوە ھاووڵاتیان ڕویان کردەوە کەرتی کشتوکاڵ بەگشتی و خانوی پلاستیکی بەتایبەتی دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٦ گرنگی درا بەم بوارە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ جوتیارانی سلێمانی بەپیری ئەم پرۆسەیەوە ڕوشتن زیاتر لەپارێزگاکانی تری ھەرێم”.

ڕاشیگەیاند” ڕێژەی خانوی پلاستیکی لەسلێمانی زیاتربووە بەھۆی قەیرانی دارای لەکاتێکدا لەساڵی ٢٠١٤ لەسلێمانی تەنھا نزیکەی ٣٥٠٠ خانوی پلاستیکی بوو دوای قەیرانی ئابوری ڕێژەکە زیادی کرد بۆ ٨٠٠٠ ھەزار خانوو”.

ئاماژە بەوەشدەکات” خانوی پلاستیکی ڕۆڵی گەورەی ھەیە لەزیادکردنی بەرھەم، لەخانویەکی پلاستیکیدا کە ڕوبەرەکەی ٥٠٠ مەتر دوجابێت دەتوانێت بەرھەمی ٥ دۆنمی کشتوکاڵی ئاسای بەدەست بێنێ وە تێچونی زۆرکەمترە و بەرھەمیشی بەردەوام دەبێت تاماوەی درێژتر ھەروەھا کونترولی نەخۆشی تێدا بەئاسانی دەکرێت و ئاویشی کەمتری دەوێت بەم شێوەیە دەتوانیت بەدرێژای ساڵ لەناو خانوی پلاستیکیدا بەرھەمی جۆراوجۆرت ھەبێت”.