وەكو نەریتی میسرییە كۆنەكان، سەرمایەدارێكی بەڕازیلی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكەی خستۆتە ژێڕ خاك و وێنەكەشی بڵاوكردۆتەوە.
ئەو سەرمایەدارە بەڕازیلییە ناوی (كۆنت سكارپا) یەو تەمەنی (62) ساڵەو لەشاری ساوپاوڵۆ بۆ رۆژنامەنووسان ووتی، ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكەی كە نرخەكەی (380) هەزار دۆلارە لەژێر خاك دەنێت و چاوەڕوان دەكات بۆ جیهانێكی تر كۆچ بكات.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (بابا مێل) ی ئینگلیزی ئەو كارەی سەرمایەدارە بەڕازیلیە بۆتە مایەی نیگەران بوونی هاوڵاتیانی ووڵاتەكەی، چونكە هاوڵاتیان رایانگەیاندووە : ئەوان هەژارن و دەبوو ئەو سەرمایەدارە سەرمایەكەی لەكاری خێرخوازی خەرج بكردبوایە.
لەلایەن خۆیانەوە رۆژنامەنووسان و وێنەگران پێیان وایە ئەو سەرمایەدارە بەڕازیلییە تەنها بەبەرچاوی راگەیاندنەكان ئەو كارەی كردووەو تەنها وەك پڕوپاگەندە بووە.