له پێناو پاراستن و رێگریكردن له كاره‌ساتی نه‌خوازراو، له ته‌لارو باڵه‌خانه‌كاندا به فه‌رمانی قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌و شوێنه گشتییه‌كانی دووباره ده‌ستبه‌كار ده‌بێته‌وه.
ئارام عه‌لی حسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه رایگه‌یاند: ئامانج له كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌م لیژنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌دواداچوونی كه‌موكورتییه‌كان له ته‌لارو باڵه‌خانه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی و دانانی ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی پێویسته چاره‌سه‌ری كه‌موكورتیه‌كان بكات، له ئێستادا پرۆژه‌كان و باڵه‌خانه‌كانی شاری سلێمانی به شێوه‌یه‌كی ستوونی دروست ده‌كرێت له كاتی نه‌بوونی مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی كاره‌ساتی نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه كه ساڵانی رابردوو چه‌ندین رووداوی ناخۆش روویداوه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كان.
ده‌رباره‌ی رۆژانی سه‌ردانه‌كانیان و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ئارام عومه‌ر وتی: رۆژانه لیژنه‌كه سه‌ردانی ته‌لارو باڵه‌خانه‌و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ین و له‌كاتی پابه‌ند نه‌بووندا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه قائیمقام له كه‌موكورتییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه تا رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچی كاره‌كان بگیرێته‌به‌ر، لیژنه‌كه‌مان پێكهاتوون له نوێنه‌رانی قائیمقامیه‌ت، به‌رگری شارستانی، ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی.
سه‌باره‌ت به غه‌رامه‌ی سه‌رپێچیكار سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد: سزای سه‌رپێچیكار به‌پێی جۆری پابه‌ند نه‌بوونیه‌تی به مه‌رج و رێنمایه‌كانی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان كه به غه‌رامه ده‌ست پێده‌كات و به داخستنی شوێنه‌كه كۆتایی دێت پاش ئه‌وه‌ی له دادگا بڕیاری له‌سه‌رده‌درێت.
شایانی باسه، پێشتر لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان یه‌كێكبوو له لیژنه كاراكانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی ژماره‌یه‌كی زۆری باڵه‌خانه‌و شوێنه گشتییه‌كانیان كردووه‌و چه‌ندین ئاگاداركردنه‌وه‌و پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ خاوه‌نی باڵه‌خانه‌كان كردووه كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بوون.