زیاده‌ بازرگانیی‌ كۆریای باشوور چوار ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت

به‌پێی‌ راپۆرتێكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ گومرگی‌ كۆریای باشوور، زیاده‌ بازرگانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ساڵانه‌ به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا (46) به‌رزبو‌وه‌ته‌وه‌‌و گه‌یشته‌ (4) ملیار‌و (380) ملیۆن دۆلار،ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته‌ له‌ماوه‌ی‌ (5) مانگی‌ رابردوودا.
 راپۆرته‌كه‌ی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ گومرگی‌ كۆریای باشوور هۆكاری‌ ئه‌م زیادبوونه‌وه‌ ده‌گه‌ڕینێته‌وه‌ بۆ زیادبوونی‌ هه‌نارده‌ی‌ به‌روبوومه‌ نه‌وتییه‌كان به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا (10.6)‌و كاڵاكانی‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا (12.6).
هاوكات راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ هه‌نارده‌كانی‌ كۆریای‌ باشوور به‌راورد به‌ساڵی‌ رابردوو به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا (3.8) به‌رزبوه‌ته‌وه‌‌و گه‌یشتووه‌ته‌ (47) ملیار‌و (800) ملیۆن دۆلار،له‌به‌رامبه‌ریشدا هاورده‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا (0.9) زیادیكردووه‌‌و گه‌یشتووه‌ته‌ (43) ملیار‌و (400) ملیۆن دۆلار، به‌مه‌ش ماوه‌ی‌ (2) مانگه‌ له‌سه‌ریه‌ك ئاستی‌ هه‌نارده‌‌و هاورده‌كانی‌ كۆریای‌ باشوور له‌یه‌ك كاتدا پێكه‌وه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.