حكومەتی تاران وەرگرتنەوەی قەرزەكانی لەسەر بەغدا، دەكاتە مەرجی هەناردەكرنەوەی كارەباو راشیدەگەیەنێت: هەرچەندە بڕێك لە قەرزەكانیان وەرگرتۆتەوە بەڵام تاوەكو ئێستا بڕیاری هەناردەكردنەوەی كارەبایان نەداوە.
هۆشەنگ فەلاحیان یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران بۆ كاروباری كارەبا رایگەیاندوە: تائێَستا پرۆسەی هەناردەكرنەوەی كارەبای وڵاتەكەی بۆ عیراق دەستی پێنەكردۆتەوە، بەڵكو تەنها گرێبەستێكی نوێیان بۆ هەناردەكردنەوەی كارەبا ئیمزاكردوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لایەنی عیراقی بڕی 200 ملیۆن دۆلاری لە قەرزەكانی بۆ ئێران گەڕاندۆتەوەو بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتووشدا 150 ملیۆن دۆلاری تر بنێرێت.
وتیشی: بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی هەناردەكردنەوەی كارەبا چاوەڕێی چەند رێوشوێنێكی داراین كە پێویستە لایەنی عیراقی ئەنجامی بدات، بڕیارە ئەو قەرزەی تریش كە لەسەری كەڵەكە بووە بەشێوەی 3 قیست بیگێڕێتەوە.