سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/2/2017 له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵای شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌زیران و پسپۆڕانی بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی ناوخۆیی و بیانی دیداری ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا “د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی” سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند، وه‌ك زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ هاوكاری و هاریكاری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و سوودوه‌رگرتن له توانا زانستییه‌كانی پسپۆڕان و ئه‌كادیمییه‌كان.
دواتر و له‌نمایشێكی تایبه‌تدا كاروچالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا‌و داتا‌و زانیاری له‌باره‌ی ژماره‌ی چالاكییه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان خرایه‌ڕوو.
له به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن وتاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد‌و وتی: “هه‌وڵده‌ده‌ین پاشخانی ئه‌كادیمی و توانای زانستی مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆڕی پراكتیكی ئه‌ندازیاری وه‌زاره‌تمان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكه‌ین و باس له تازه‌ترین و پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌ندازیاری سه‌رده‌م بكه‌ین”.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا وتیشی: “له ته‌مه‌نی كاركردنی وه‌زاره‌تماندا هه‌زاران پرۆژه‌ی ئه‌ندازیاریمان جێبه‌جێ كردووه‌و رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی كوردستاندا”.
سه‌رباری بوونی قه‌یرانه‌كان، ده‌رباز كۆسره‌ت باسی له بارودۆخی ئێستای پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كرد‌و رایگه‌یاند، كه‌له ئێستادا به‌بڕی 2 ملیار دۆلار پرۆژه له‌بواری جێبه‌جێكردندان.
هه‌ر له‌میانی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دیداری ئاوه‌دانكردنه‌وه دوو پریسنته‌یشن له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا، ئه‌م دیداره ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و پانێله‌كانی له هۆڵی رۆشنبیری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به به‌شداری پسپۆڕانی ناوخۆیی و بیانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.