سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌متر له 30 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌میكردووه، ئه‌وه‌ش ناكۆكییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق زیاتر ده‌كات.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌رتی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ناردنی رۆژانه‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان بۆ نزیكه‌ی 75 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیوه، به‌هۆی بوونی كێشه‌ی ته‌كنیكی له كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لێپرسراوانی كۆمپانیای نه‌وتی گازپرۆم نه‌فتی روسی رایانگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌یان سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا بۆ جێهێشتنی كاره‌كانی، به‌نیازه له هه‌رێمی كوردستان بمێنێته‌وه‌و وه‌به‌رهێنان له بواری نه‌وتدا بكات.
له مانگی ئابی رابردوودا كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فتی روسی هاوشێوه‌ی كۆمپانیا ركابه‌ره‌كانی وه‌ك ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی و تۆتاڵی فه‌ڕه‌نسی، بلۆكی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كڕی، ئه‌وه‌ش زیاتر حكومه‌تی به‌غدای تووڕه كرد.