سەعاتەكانی پێدانی كارەبا لەسلێمانی زیاتر دەبێت و سەرە محاویلەش نامێنێت


بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاشكرایدەكات، بەپێی گۆڕانی پلەكانی گەرما گۆڕانكاریی لەخشتەی دابەشكردنی كارەبای نیشتمانیدا دەكرێت و سەعاتەكانی پێدانی كارەبا زیاتر دەبێت و سەرە محاویلەش نامێنێت.

لەوبارەیەوە (سیروان محەمەد) وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بە ماڵپەڕی (پی یو كەی میدیا)ی راگەیاندوە، لەمەودوا پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوەو هەر ئەوەش وادەكات سەعاتەكانی پێدانی كارەبا زیادبكات.

ئاماژەی بەوەشكردوە،ئەگەری ئەوە هەیە لەمانگی داهاتووەوە سەعاتەكانی پێدانی كارەبا زیادبكات و هاوكات سەرە محاویلەش نەمێنێ.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رونیكردەوە، زیادبوونی كارەبا پەیوەندی بە بەكارهێنانییەوە هەیە، واتە تا خواست لەسەر كارەبا زیادبكات سەعاتەكانی پێدانی كارەبا كەمدەبێتەوەو بەپێچەوانەشەوە تاوەكو خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا كەمبێتەوە، سەعاتەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەكات.