بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرایكردوە، قەبارەی یەدەكی دراوی بیانی وڵاتەكەی گەیشتۆتە 49 ملیار دۆلارو دوپاتیشی دەكاتەوە عیراق پابەندە بەهەموو ئەو رێوشوێنە نێودەوڵەتیانەی بۆی دیاریكراوە.
(عەلی عەلاق) پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاندوە، وڵاتەكەی لە توانایدایەپابەندبێت بەهەموو ئەو ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیانەی بۆی دیاریكراوەو ئامادەیە پشتگیری بازرگانی دەرەكی بكات پارەداریشی بكات، دووپاتیشی دەكاتەوە كە یەدەكی دراوی بیانی بانكەكەشیان لەئاستی پێوەرە نێودەوڵەتیەكاندایە.
وتیشی، قەرزەكانی سەر عیراق بەراورد بە بەرهەمی ناوخۆیی وڵات لە ئاستێكی شیاودایە، بەڵام پێویستە لەو قەبارەی ئێستای زیاتر تێنەپەڕیت.
پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق جەختیشی لەوەكردوە، قەبارەی یەدەكی دراوی بیانی وڵاتەكە گەیشوەتە 49 ملیار دۆلارو زۆر لە قەبارەی دراوی نیشتمانیش زیاترە كە لەناوخۆدا ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت.