كۆمپانیای نیشتمانی غازی ئێران دووپاتیدەكاتەوە، پرۆژەی راكێشانی بۆری غازی وڵاتەكەی بۆ عیراق بەم نزیكانە تەواو دەكرێت و بۆ
ئەو
مەبەستەش تاران رێوشوێنی نوێی بۆ هەناردەكردنی داناوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز بڵاویكردۆتەوە، بەگوێرەی رێكەوتنێكی نێوان تاران و بەغدا لەدوای تەواوكردنی پرۆژەی راكێشانی بۆری غازی ئێران بۆ عیراق قەبارەی هەناردەكرنی غاز بۆ ئەو وڵاتە لە 7 ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ 25 ملیۆن مەتر سێجای رۆژانە زیاد دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هەموو رێوشوێنەكانی هەناردەكردنەكە تەواوبوەو لە ئێستادا چاوەڕێی لایەنی عیراقن تاوەكو ئامادەیی خۆی بۆ كڕینی غازی ئێرانی پێشان بدات.