بازاڕەكانی نەوت پێویستیان بە 10 ترلیۆن دۆلارە


ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك دووپاتیدەكاتەوە، بۆ پڕكردنەوەی خواستی جیهان لەسەر پێداویستیەكانی وزە، بازاڕەكانی نەوت پێویستیان بە 10 ترلیۆن دۆلارە.

(محەمەد باركیندۆ) ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك رایگەیاندوە، لەدوای ساڵی 2014ەوە نرخی نەوت بەرێژەی لەسەدا 80 دابەزیوەو بەو هۆیەشەوە لەساڵی 2015دا خەرجی وەبەرهێنان لەو بوارەدا لەسەدا 26 كەمیكردوەو بەهەمان شێوە ساڵی رابردووش لەسەدا 22 دابەزیوەو بەو شێوەیەش قەبارەی وەبەرهێنان لەبواری نەوتدا زیاتر لە 300 ملیار دۆلار پاشەكشەیكردوە.

وتیشی، رێوشوێنەكانی رێكخراوی ئۆپیك بۆ سەقامگیركردنی بازاڕەكان نەوت و بەرزكردنەوەی نرخەكەی ئاڕاستەیەكی راستی گرتووە لە ئامانجەكەی خۆی نزیك بۆتەوە.