ماوەی پێنج ساڵە پێنج كۆمپانيا پشكنينى كوالێتی بۆ ئه‌و كاڵایانه دەکەن، کە له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه هاورده دەکرێن، بەڵام گرێبەستەکەیان کۆتاییهاتووە و داوا دەکرێت، گرێبەستیان بۆ نوێنەکرێتەوە.
ئەو کۆمپانیایانە بە كۆمپانياكانى پشكنين به ناوبانگن، بە گوتەی بازرگانان ئەوان کە كاڵاكان ده‌هێنن، بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تاوه‌كو ئه‌نجامه‌كانيان پێده‌درێته‌وه و، پاره‌يه‌كى زۆريش له برى پشكنينه‌كان وه‌رده‌گرن و ده‌ڵێن “به‌هۆى ئه‌و كۆمپانيانه‌وه له 60%ـی كاره‌كانمان كه‌مى كردووه”.
كامه‌ران عومه‌ر، كاربه‌ڕێكه‌رى بازرگانان، لەمبارەیەوە دەڵێ “ئه‌و شتانه، كه دەهێنرێن دەبێت كوالێتيان به‌رزبێت، لەبەر ئەوە ئەو کۆمپانیایانە دانراون، به‌ڵام كه‌لوپه‌له‌كان هه‌مان كه‌لوپه‌له‌كانى پێشووترن و، هه‌ر شته كۆنه‌كانن. جگەلەوەش پاره‌يه‌كى زياتر له بازرگانان وه‌رده‌گرن و بازرگانيش له هاووڵاتيانى وه‌رده‌گرنه‌وه”.
گرێبه‌ستى كاركردنى كۆمپانياكان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كۆتایى هاتووه. 15-2-2017 حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نووسراوى كردووه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تىی گومرگه‌كان، بۆ ئەوەی له‌ڕۆژى 20ـی ئەو مانگه‌وه، كارى ئه‌و كۆمپانيانه هه‌ڵپه‌سێرێت.
شاخه‌وان ئه‌بوبه‌كر، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى سنوورى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ دەڵێ “ئێمه پێمان باش بوو ئه‌و كۆمپانيانه كاره‌كانيان رابگرن، له جياتى ئه‌وه پشت ببه‌ستين به پشكنينى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیى كۆنترۆڵى جۆرى شاره‌كانى خۆمان، كه هه‌موويان تاقيگه‌ى زۆر پێشكه‌وتوويان هه‌يه”.
هەروەها دەڵێ “ئه‌مه ده‌بێته داهاتێك بۆ خۆمان و پشت به‌ستنه به‌خۆمان. ئەوان بڕوانامەیان داوە به ئۆتۆمبێل، بەڵام پاش كه‌شف بۆمان ده‌ركه‌وتووه ئێرباگ و ئه‌ى بى ئێسيان نيیه، ئه‌مه‌ش به پێى کوالێتی کۆنترۆڵی عێراقی نابێت بهێنرێتە ناوەوە”.
داوای نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی پشکنین دەکرێت
داهاتى ساڵى رابردووى سنوورى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخ 168 مليار دينار بووه. ئەو سنوورە نێودەوڵەتییە ساڵ به ساڵ داهاتي كه‌متر ده‌بێته‌وه و، ده‌ڵێن يه‌كێك له هۆكاره‌كان، كاره‌كانى ئه‌و كۆمپانيایانه بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له سنووره‌كان كارنه‌كه‌ن، كارى بازرگانى سنووره‌كان دووهێنده زياتر ده‌بێت.
سەرچاوە: ڕووداو