كۆمەك و هاوكاریی لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێم گەیەندرایە یەكێتی نابینایانی كوردستان.
دوای ئەوەی یەكێتی نابینایانی كوردستان سەردانی لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێم-یان كرد و كێشە و گرفتەكانی نابینایانیان بۆ خستەڕوو و لای خۆیەوە لاهور شێخ جەنگی بڕیاریدا بە هاوكاریكردنی یەكێتی نابینایان و لەچوارچێوەی ئەو بڕیارەدا لەلایەن نوێنەری لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێم ئەو بڕە یارمەتییە گەیەندرایە یەكێتی نابینایان .
ئەو بڕە هاوكارییەش لەسەر بڕیاری لاهور شێخ جەنگی لە مووچەی پلە باڵاكانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێم كۆكرابۆوە و بەڵینیش دراوە بۆ بەردەوامبوونی یارمەتیدانی یەكێتی نابینایان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان.