بەبەشداری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی پێشانگای نێودەوڵەتی ئەسفەهان کرایەوە.

 
شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی بەشداریانکرد لە پێشانگای نێودەولەتی ئەسفەهان لە کۆماری ئیسلامی ئێران.
 
ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کەنوێنەرایەتی ژووری دەکرد بەیاوەری ژمارەیەک لە بازرگانان بەشداریکرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئەسفەهان.
 
ئەندامەکەی ژوور ڕایگەیاند” پێشانگاکە تایبەتبوو بە خواردن کۆمپانیاکانی ئێران سەرجەمیان بەشداربوون وە لە ولاتاینی ئیتاڵیا و ئەڵمانی و کرواتیا کۆمپانیا خۆراکیەکان بەشداریان کردبو وە ئێمە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی فەخری کردنەوەی پێشانگاکەمان پێدرا”
 
ئاماژەی بەوەشدا” لە پێشانگاکەدا چاومانکەوت بە سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەسفەهان و خۆشحاڵبوو بە ئامادەبونمان کە سەردانی چەند گەورە کارگەیەکمانکرد کە تایبەتن بە خۆراک لە ئەسفەهان تا پیشانمان بدرێت کە کۆمپانیا گەورەکانی ئێران خۆراکی تەندروست و کوالێتی بەرز چۆن بەرهەم دەهێنن.
 
ئەحمەد کەلاری ئەوەشی ڕاگەیاند: لەپێشانگاکە چاومان کەوت بە سەفیری پێشوی کرواتیا و سەرۆکی ژووری بازرگانی کرواتیا قسەمانکرد لە بارەی دروستکردنی پەوەندیەکانی نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کرواتیا وە بەڵێنیان پێداین بۆ لەمەودوا ئاگادارمان بکەنەوە لەهەبونی هەرپێشانگایەک لەکرواتیا وە کار ئاسانی بکەن بۆ بازرگانن لەوەرگرتنی فیزا تابتوانن کاری بازرگانی ئاسان بکەن لە نێوان هەردولادا، کرواتیا داواشیکرد ساڵانە ئاگادار بکرینەوە لەکردنەوەی ئەو پێشانگایانەی لەشاری سلێمانی دەکرێنەوە تا بتوان بەشداری بکەن.