لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد تێچووی جەنگی روبەروبونەوەی تیرۆر لە عێراقدا لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە گەیشتۆتە ٦٦ ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکرد لەو برە پارەیە ٣٦ ملیار دۆلاری تێچووی ئەو جەنگەیە و ٣٠ ملیار دۆلاریشی ئەو زیانانەیە کە جەنگ بە ژێرخانی عێراقی گەیاندووە.
جەنگی دژی داعش زیانی گەورەی بە ئابوریی عێراق گەیاندووەو تێچووی رۆژانەی ئەو جەنگە بە ١٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، ئەوەش لەسەدا ١٥ی تێکرای داھاتی ناوخۆی عێراقە.