ئێران بەرھەمی رۆژانەی نەوتی خاو بۆ ٤ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.

ئێران پێشبینی دەکات بەرھەمی رۆژانەی لە نەوتی خاو بگاتە ٤ ملیۆن بەرمیل.

کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی ئێران لەوبارەیەوە رایگەیاند ، دوای لاچوونی سزاکانی سەر ئێران ، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا بەرھەمی رۆژانەی نەوتی خاوی گەیاندۆتە ٣ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار بەرمیل و بەنیازیشن تا مانگی نیسانی داھاتوو بەرھەمی رۆژانەی نەوت بگەیەننە ٤ ملیۆن بەرمیل.

 

کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە،بەرلە سەپاندنی سزاکان ، بەرھەمی نەوتی خاوی ئێران رۆژانە گەیشتۆتە ٤ ملیۆن و ٢سەد ھەزار بەرمیل ، بەڵام بە کاریگەریی ئەو سزایانە بەرھەمی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

بەگوێرەی ئەو رێکەوتنەی کە لە مانگی کانونی یەکەمی رابردودا وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیکدا ئیمزایانکرد ، رێگە بە ئێران درا بەرھەمی رۆژانەی بەرزبکاتەوە.

ئێران بەردەوام داوای ئەوە دەکات بەرھەمی نەوتی خۆی زیاد بکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی لەئاکامی سزا نێودەوڵەتیەکان لێ ی کەوتووە.