میسر گه‌مارۆی‌ ئابوری‌ ده‌خاته‌ سه‌ر سوریا

حكومه‌تی‌ میسر گه‌روی‌ (هورمز)ی‌ به‌ڕووی‌ كه‌شتیه‌كانی‌ سوریادا داده‌خات.
ماڵپه‌ڕی‌ ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ بڵاویكرده‌وه‌، (شه‌هناز فاكوش) ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ حزبی‌ به‌عسی‌ سوریا ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی‌ سوریا بڕێكی‌ زۆر گازوایلی‌ له‌فه‌نزویلا‌و به‌رازیل‌و ئێران كڕیوه‌، له‌كاتی‌ هێنانی‌ ئه‌و كه‌شتیانه‌ی‌ گازوایله‌كه‌ ده‌گوازنه‌وه‌، حكومه‌تی‌ میسر گه‌روی‌ هورمزی‌ به‌ڕویاندا داخستووه‌.
فاكوش ڕونیشیكردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی‌ داخستنی‌ ئه‌و گه‌روه‌وه‌ كه‌شتیه‌كان ماوه‌یه‌كی‌ دورودرێژ ده‌بڕن تا ده‌گه‌نه‌ سوریا، هۆكاری‌ كه‌می‌ گازوایل له‌سوریادا ئه‌وه‌یه‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌بۆریه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ گازوایل كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌ستی‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ حزبی‌ به‌عسی‌ سوریا ئاشكرایكردووه‌، بڕێكی‌ زۆر گازوایل‌و گه‌نمی‌  یه‌ده‌گیان هه‌یه‌ كه‌ ترسیان له‌گرانبوون‌و ده‌ستنه‌كه‌وتنی‌ نییه‌.