رانی بۆقی توركی بره‌وێكی زۆر باشی په‌یدا كردووه له چێشتخانه‌كانی ئه‌وروپادا، به تایبه‌ت فه‌ره‌نسا كه گرنگییه‌كی زۆر به خواردنی بۆق ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه به‌های تێكڕاوی بۆقه هه‌نارده‌كراوه‌كانی توركیا بۆ ده‌ره‌وه له ساڵی 2016دا گه‌یشته 11 ملۆن لیره‌ی توركی كه ده‌كاته نزیكه‌ی سێ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی. كۆمپانیای كۆچمان-ی تایبه‌ت به هه‌نارده‌و هاورده‌ی كاڵا‌و شمه‌كه ئاووییه‌كان، به ته‌نها 65%ی ئه‌و بڕه هه‌نارده كراوه‌ی به‌ركه‌وتووه.
بولاند به‌شران به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی ده‌ره‌كی له كۆمپانیای كۆچمان رایگه‌یاند، له كۆی ئه‌و بڕه هه‌نارده كراوه‌ی بۆقی توركیا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه بایی سێ ملیۆن دۆلاره، دوو ملیۆن دۆلاری به‌ر كۆمپانیا كۆچمان ده‌كه‌وێ.
به‌شران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمپانیاكه‌یان له ساڵی 1922وه‌وه دامه‌زراوه‌و پسپۆڕه له بواری راوكردنی گیانه‌وه‌ره ئاوییه‌كاندا، وه‌ك گوێچكه ماسی‌و بۆق‌و جۆره‌كانی ماسی، هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش هه‌نارده ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. كارگه‌یه‌كیشیان هه‌یه بۆ ئاماده كردنی به‌رهه‌مه‌كان له قه‌زای به‌ندرمه‌ی سه‌ر به ویلایه‌تی بالیكه‌سیر له خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌و 300 كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه له ساڵی 1988وه ده‌ستیان كردووه به هه‌نارده كردنی بۆق بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ش كه به‌رهه‌مه‌كه‌یان لێ ده‌كڕن، له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێكهاتووه، به تایبه‌تیش فه‌ره‌نسا، كه ساڵانه نزیكه‌ی 80 ملیۆن بۆق به‌كار ده‌هێنێت‌و دوای ئه‌ویش ئیتالیایه.