بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەی ئاگاداری دەكاتەوە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە بۆ ژێر سفری سەدی، پێویستە ئەو پێوەری ئاوانەی بۆیان دانراوە دایبپۆشن، تا نەبێتە هۆی تێكچوونی پێوەرەكە.
لە ئاگادارینامەیەكدا بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەی ئاگاداری دەكاتەوە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە بۆ ژێر سفری سەدی، پێویستە ئەو پێوەری ئاوانەی بۆیان دانراوە دایبپۆشن، تا نەبێتە هۆی تێكچوونی پێوەرەكە.
لەبەشیكی تری ئاگادارینامەكەی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە” داوا لەهاووڵاتیان دەكەین بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە بۆ ژێر سفری سەدی ئاو نەرێژنە سەر شەقام و كۆڵانەكان، بۆئەوەی شەقامەكان بەهۆی ئەو ئاوەوە نەیبەستێت و كارەسات و روداوی هاتوچۆی لێنەكەوێتەوە”