رێكخراوی زەرد بە هاوكاری بانكی ناوەندی عێراق پرۆژەی پێدانی قەرز لە كوردستان رادەگەیەنێت، بەڕێوەبەری رێكخراوەكەش زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشكرا دەكات.
موحسین مامەڵ بەڕێوەبەری رێكخراوی زەرد رایگەیاند: لە چوارچێوەی دۆزینەوەی هەلی كاركردندا هەوڵێكی زۆرماندا تاوەكو لە رێی بانكی ناوەندی عێراقییەوە قەرز بە گەنجانی كوردستان بدەین.
بەڕێوەبەری رێكخراوی زەرد وتیشی: تاوەكو ئێستا پێدانی قەرزی بچووك بەردەوامە، بەڵام ئەو كەسانەی دەیانەوێت قەرزی گەورە وەربگرن دەتوانن لە ئێستاوە سەردانی رێكخراوەكەمان بكەن و پرۆژەكانیان پێشكەش بكەن.
موحسین مامەڵ بۆ دوارۆژ ئاشكرایكردووە قەرزەكەیان بۆ پرۆژەی گەنجان لە 50 ملیۆن تاوەكو 2 ملیار دینار دەبێت.