به‌هۆى قه‌یرانى داراییەوە، له‌سنورى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى که‌میکردووه و قه‌یرانه‌که وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌بینرێت له‌سه‌ر داخستنى به‌شێکى نوسینگه‌کانى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى.
بەهۆی بەردەوامی قەیرانی دارایی-یەوە، لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە شاری سلێمانی، دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری بەڕێژەی %٩٠ کەمیکردووە و بەوهۆیەشەوە پێنج نوسینگەی فێربوونی شۆفێری لەو شارۆچکەیە داخراون.
هه‌ڵکه‌وت بورهان به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى ئاڵاى کوردستان بۆ فێکردن‌و ڕاهێنانى فێرخواز بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى وتى:”پێش هاتنى قه‌یرانى هه‌رێم مانگانه ٦٠ بۆ ٧٠ باجمان بۆ فێرخواز دروستده‌کرد، به‌ڵام ئێستا مانگانه شەش بۆ حەوت باج دروست ده‌که‌ین، بۆیه ده‌توانین بڵێین دەرهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى %٩٠ بۆ %٩٥که‌میکردووه.
به‌ڕێو‌به‌رى نوسینگه‌ى ئاڵاى کوردستان، کەمبوونەوەی مووچە و بێکارى بەهۆکاری کەمبوونەوەی ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى زانی، چونکە وەک ئەو وتی:”ده‌رهێنانى مۆڵەت بڕێک پاره‌ى پێویسته”.
هه‌ڵکه‌وت بورهان، وتیشى:”له سنورى شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵ پێشتر ١٥ نووسینگه هه‌بوون، به‌ڵام ئێستا ١٠ نووسینگه ماون، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌یرانه ئاوا به‌رده‌وامى هه‌بێت ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش که‌مده‌بێته‌وه ڕه‌نگه یه‌ک، دوو نووسینگه بمێنێته‌وه”.
هەر لەوبارەیەوە، ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆکى ڕێکخراوى مه‌به‌ست بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ڕووداوه‌کانى هاتووچۆ بۆ ڕۆژنیوز وتى:”له‌نێوان ساڵانى ٢٠١٥-٢٠١٦، بەڕێژەی %٨٠ خەڵکی مۆڵەتی شۆفێرى ده‌رده‌هێنا به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌رامه‌تى خه‌ڵک باشبوو، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵکى ته‌نانه‌ت ماڵه‌که‌شى ده‌فرۆشێت بۆ پاره‌ى نه‌وت و کاره‌با پێداویستییه‌کانى ڕۆژانه‌ى”.
سه‌رۆکى ڕێکخراوى مه‌به‌ست باسى له‌وه‌شکرد، کە وه‌سڵى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى نرخه‌که‌ى زیادکرووه و بۆته ٤٠ هه‌زار دینار، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان زیاتر ڕوو له ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى بکه‌ن، ده‌بێت کارئاسانى بکرێت له‌لایه‌ن نوسینگه‌کانه‌وه پاره که‌متر وه‌ربگیرێت له‌فێرخوازه‌کان، هاوکات حکومه‌تى هه‌رێمیش نرخى وه‌سڵ که‌مبکاته‌وه، نمونه ئه‌و ٤٠هه‌زاره‌ى وه‌رده‌گرێت وه‌ک ساڵى ٢٠١٤ بکرێتەوە بە ١٠ هەزار دینار.
هەروەها، بێخاڵ سابیر به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى دابان بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى تایبەت به ژنان، داوای‌کرد، کە کاربکرێت بۆ باشکردنى ڕه‌وشه‌که و کارئاسانى ده‌رهێنانى مۆڵه‌ت وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ى نرخى وه‌سڵ.
جێگای ئاماژەیە، بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری تایبەت هەر فێرخوازێک پێویستە ٢٠ وانەی تیۆری بخوێنێت، بەڵام بۆ گشتی ٣٠ وانە دەخوێندرێت و بۆ هەروانەیەک دوو هەزار و ٥٠٠ دینار لەلایەن نووسینگەوە لە فێرخواز وەدەگیرێت.
هەروەها، هەر فێرخوازێک دەبێت ١٢ی وانەی پراکتیکی بخوێنێت، بۆ هەروانەیەک-یش بۆ مۆڵەتی تایبەت ١٢ هەزار دینار و مۆڵەتی گشتی ١٦ هەزار دینار لەلایەن نووسینگەوە وەردەگیرێت.
لەکۆتاییشدا لە کاتی وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکە، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆوە، ٤٠ هەزار دینار لە شۆفێر وەردەگیرێت.
لە ساڵی ٢٠١٤وە بەهۆی پابەندنەبونوی هەرێمی کوردستان بەڕیککەوتنە نەوتییەکەی لەگەڵ بەغدا، بەغدا %١٧ کەی بوودجەی هەرێم ڕەوانە ناکات و بەوهۆیەشەوە قەیرانی دارایی بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، مووچەی مووچەخۆران، نە لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت، نە بری پارەکەیان وەک خۆ دەدرێتێ.
ڕۆژنیوز