سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت پێویستە حکومەت بەدواداچون بکات بۆ ئەو ھۆکارانەی وایکردووە بازرگانان لە عێراقەوە کەلوپەلەکانیان گومرگ بکەن و بھێننەوە بۆ کوردستان.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” حکومەتی ھەرێم خاڵی گومرگی داناوە لەو ناوچانەی کە لەگەڵ خواروی عێراق نزیکەو بازرگانان کاری لێوەدەکەن ئەمەش بۆ گومرگ کردنەوەی ئەوبارانە بەڵام ئەمە زیان بە کاری بازرگانان دەگەیەنێت”
ڕاشیگەیاند” حکومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکان دەبێت بەدواداچون بکەن بۆ کێشەی بازرگانان کە ھۆکار چیە بازرگانانی کوردستان دەچن کەلو پەلەکانیان لە خواروی عێراق گومرگ دەکەن و پاشان دەی ھێنن بۆ کوردستان وە دەبێت لایەنە پەیوەندی دارەکان رەچاوی ئەو خاڵانە بکەن تا سەرجەم خاڵە گومرگیەکانی کوردستان کەم نەبنەوە لەداھاتدا”
سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی ئەوەش ڕادەگەیەنێت” بازرگانەکانی عێراق لەخاڵە گومرگیەکانی خۆیاندا کار ئاسانیان بۆ دەکرێت لەزۆر ڕووەوە بۆیە ھەموو کەلوپەلەکانیان مونافەسەی بازاڕی پێدەکەن بەڵام بازرگانانی کوردستان بەھۆی نەبونی ئەو ھاوکاریانە لە خاڵە گومرگیەکان ناتوان مونافەسە بکەن و نرخی کاڵاکانیان داشکێنن”
بەبڕیاری ژمارە 15869 ڕێکەوتی 22/12/2016 سەبارەت بەو کاڵاو کەلوپەلانەی کەلەدەروازەگومرگیەکانی شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراقی فدراڵ هاوردە کراون دواتر دەهێندرێنە ناو هەرێمی کورداستان، بەپێی نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (1715) لە 21/7/2011 ئاماژە بە هەردوو نوسراوی وەزارەتی دارای و ئابوری ژمارە (17582) لە 28/11/2003 وە ژمارە (4615)لە 16/3/2014 بەمەبەستی پیاچونەوەیە بەو بارانەی دێن و نرخی گومرگیان لە بەغداد کەم بۆکراوەو لە کوردستان کار بەیاسای گومرگی دەکرێتەوەو گومرگ دەکرێتەوە.