بۆتەواوکردنی ئەو پرۆژانەی کەماوە لە شاری سلێمانیدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ژمارەیەک زەوی دیکە دەفرۆشێت.
یوسف یاسین سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند” لەساڵی ٢٠١٦ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی تەنھا یەک پارچە زەوی فرۆشت کە پارەکەشی بۆ چەند پرۆژەیەک خەرجکرا”
ڕاشیگەیاند” بۆ ئەمساڵ ڕەزامەندی وەزارەتمان وەرگرتووە کە پێنج بۆ شەش پارچە زەوی دیکەی نایابی شارەوانی بفرۆشین بۆتەواوکردنی پرۆژەکانی پردی دەباشان و وڵوبە و چەند شوێنێکی دیکە بۆئەوەی کارەکان لەوەزیایر دوانەکەوێت”
سەرۆکی شارەوانی ئاماژەی بەوەشدا بەم زوانە بانگەوازی ئاشکرا بۆ ئەو زەویانە دەکەین و ھەرکەسێک پێی خۆشبێت دەتوانێت بەشدار بێت لە کڕینی زەویەکان.