وەزارەتی پلاندانی عیراق ئاشكرایدەكات، تێكڕای ژمارەی دانیشتوان ساڵانە ملیۆنێك كەس زیاد دەكات و بەپێی خەمڵاندنەكانیش تا كۆتایی ساڵی رابردوو ژمارەی دانیشتوان نزیكەی 32 ملیۆن كەس بووە.
عەبدول زەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عیراق رایگەیاندوە، بەپشت بەستن بە ئامارەكانی لەدایكبوون و كۆچكردن ژمارەی دانیشتوان ساڵانە لەنێوان 800 هەزار تا ملیۆنێك زیاد دەكات و بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەكایش تا كۆتایی ساڵی 2016 ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەكەی گەیشتۆتە 31 ملیۆن و 800 كەس.
ئاماژەی بەوەشكردوە لە خەمڵاندكانیان بۆ ژمارەی دانیشتوانی عیراق، پشتیان بەو ئامارانە بەستووە كە لەماوەی رابردوودا وەزارەتی پلاندانان لە پرۆسەی گەمارۆدان و ژمارەلێداندا بۆ سەرژمێری هاوڵاتیان ئەنجامیان داوە.