زانیاری یاسایی
ئاماژە بە خاڵی ( 5 ) لە مادەی ( 19 ) لە پەیڕەوو پرۆگرامی ژوور كە تێیدا باس لە مەرجەكانی پێشكەش كردنی داواكاری بوون بە ئەندام لە ژوور دەكات كە بریتیە لەم خاڵانە :-
1.دەبێت بازرگان كاری بازرگانی بكات لە شوێنێكی تایبەت بە كارەكەی .
2.دەبێت بازرگان خەڵكی هەرێمی كوردستان بێت یان دانیشتوی هەرێم بێت .
3.دەبێت بازرگان هەستێت بە تۆماركردنی ناوێكی بازرگانی لە ژووری بازرگانی بۆ چالاكیە بازرگانیەكەی .
4.دەبێت بازرگان هەستێت بە كردنەوەی حسابێكی بانكی لە یەكێك لە لقە بانكیەكانی كە ڕێگە پێدراون لە هەرێم.
5.دەبێت بازرگان كەسێتی یاسایی ( الاهلیە القانونیە ) هەبێت .
6.دەبێت بازرگان پێشتر حوكم نەدرابێت .
7.دەبێت دوو ئەندامی ئەنجوومەنی ژوور پشتگیری بازرگان بكەن .
ئاماژە بە مادەی ( 3) لە یاسای دەڵاڵی ژمارە ( 58 ) ی ساڵی 1987 كە تیایدا باس لە مەرجەكانی پێدانی مۆڵەتی دەڵاڵی دەكات كە بریتیە لە :-
1.ئەگەر ئەو كەسەی داوای مۆڵەتی دەڵاڵی دەكات كەسێكی گبیعی بێت ئەوا دەبێت :-
أ-ڕەگەز نامەی عێراقی بێت و كەسێتی یاسایی ( الاهلیە القانونیە ) ی هەبێت و تەمەنی 25 ساڵی تەواو كردبێت .
ب-حوكم دراو نەبێت بە تاوانێكی غیر سیاسی یان مخلە بالشرف .
ت-بڕوانامەی سەرەتایی هەبێت بە لایەنی كەمەوە بێجگە لە كەسانەی كە مۆڵەتی كاركردنی پیشەییان هەیە پێش دەرچوونی ئەم یاسایە بە مەرجێك خوێندنەوەو نووسینیان باش بێت .
پ-خۆی تەرخان كردبێت بۆ كاری دەڵاڵی لە شوێنێكی تایبەت لەناو عێراقدا .
ج-تۆماركردنی ناوێكی بازرگانی .
ح-مۆڵەتی كاركردنی پیشەیی هەبێت .
2.ئەگەر كەسەكە كەسێكی معنوی بێت ئەوا دەبێت :-
أ-كۆمپانیابێت و بەشدار بووەكانی كۆمپانیاكە عێراقی بن و دانیشتوی عێراق بن و كۆمپانیاكە بە پێی یاسای كۆمپانیاكان تۆماركرابێت .
ب-ئەو مەرجانەی تێدا بێت كە لە بڕگەكانی (ح و ج و پ ) خاڵی (1 ) باسی لێوەكراوە .
هاوپێچ :-
•وێنەیەكی عەرەبی لە خاڵی (5) لە مادەی 19 لە پەیڕەوو پڕۆگرامی ژوور .
•وێنەیەكی عەرەبی لە مادەی 3 لە یاسای دەڵاڵی ژمارە 58 ساڵی 1987.