پسپۆڕانی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تیی كشتوكاڵ‌و زانستی بایۆلۆژی هۆشداریی ده‌ده‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره كرمێك كه له كیشوه‌ری ئه‌فیقادا زیانێكی زۆری به‌به‌روبوومی گه‌نمه‌شامی گه‌یاندووه.
ئه‌و پسپۆرانه رایانگه‌یاندووه كه به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندان‌و مه‌ترسیی ئه‌وه‌شیان هه‌یه كه ئه‌و كرمه بپه‌ڕێته‌وه بۆ ئاسیا‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه بڕیاره رێكخراوی خۆراك‌و كشتوكاڵی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (فاو)، به‌نیازه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بكات، وه‌ك هه‌وڵێكی رێكخراوه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌و له‌ناوبردنی ئه‌و جۆره كرمه كه به كرمی حه‌شد ناسراوه.
ئه‌م جۆره كرمه له باكووری ئه‌مریكا‌و باشووره‌كه‌شیدا ده‌ژی، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی رابردووه‌وه له‌ئه‌فریقاش سه‌ریهه‌ڵداوه‌و ده‌بینرێت.
ئه‌و مێرووه له‌ئه‌مریكا به كرمی حه‌شدی پایزه ناسراوه، ئه‌مه‌ش به ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه له وه‌رزی پایزدا حه‌زی له كۆچكردنه، ئه‌گه‌رچی نیشتمانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی باكوور‌و باشووری ئه‌مریكایه. ئه‌و كرمه ده‌توانێت به‌روبوومی گه‌نمه‌شامی له‌ناو ببات، كه له‌شوێنێكی وه‌ك ئه‌فریقادا به‌به‌رهه‌مێكی گرنگی ئاسایشی خۆراك داده‌نرێت.
به‌م دواییانه‌ش سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كرمی حه‌شد له زامبیا‌و زیمبابۆی‌و مالاوی‌و باشووری ئه‌فریقا ده‌ركه‌وتووه‌و له‌وباره‌یه‌شه‌وه هه‌فته‌ی رابردوو رێكخراوی فاو رایگه‌یاندووه كه له نامیبیا‌و مۆزه‌مبیكیش بڵاوبۆته‌وه.
زانایان پێیانوایه كه ره‌نگه گه‌راو هێلكه‌ی ئه‌و كرمه له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌می هاورده‌ی ئه‌و كیشوه‌ره‌وه گواسترابێته‌وه بۆ ئه‌فریقا. به‌و هۆیه‌شه‌وه سبه‌ی 14/2/2017 و 16/3/ 2017 رێكخراوی فاو دوو كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له ده‌كات‌و بڕیار له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌په‌له ده‌دات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و كرمه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه زامبیا به‌و مه‌به‌سته فڕۆكه‌ی جه‌نگیی به‌كارهێناوه بۆ پڕژاندنی ناوچه‌كه‌و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌و كرمه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.