حەپسەخانی نەقیب ئەو ژنە ناودارەیە كە لەمێژووی كوردستانی باشووردا وەك ژنێكی تێكۆشەر و چالاك و نوێخواز ناوی دەركردوە، ئەم ژنە لە دنیای كۆمەڵایەتی و سیاسی و رۆشنبیری‌دا رۆڵی زۆر گرنگی هەبووە، بەتایبەت لە دنیای رۆشنبیریی و پێگەیاندنی ژنی خوێندەواردا لەكردنەوەی قوتابخانە بۆ ژنانی نەخوێندەواری ئەو زەمانە لە شاری سلێمانیدا، هەروەها رۆڵی گرنگی هەبووە لە هاندانی ژنانی ئەو كاتەی سلێمانی لە مەسەلە نیشتمانییەكاندا.
ئەم دووتوێیە هەشتەمین كاری هاوبەشی كەناڵی خاك و رۆژنامەی كوردستانی نوێیە، باسوخواسی ئەو ژنە تێكۆشەرەیە لەبوارەكانی كۆمەڵایەتی و سیاسی و رۆشنبیری‌دا. دووتوێیەكە لەبارەی رۆڵ و پێگەی ئەمو خانمە ناودار و چالاكەكەی كوردستانی باشوور (حەپسەخانی نەقیب). ئەم بەرنامەیە ساڵانێك بەر لە ئێستا هونەرمەند و میدیاكار زاهیر سدیق بۆ كەناڵی خاك ئامادەی كردوە و ئەمڕۆش لەدووتوێی هەشت لاپەڕەدا لەگەڵ رۆژنامەی كوردستانی نوێ دا بلآوكرایەوە.
ره‌ووف عوسمان: حه‌بسه‌خانی نه‌قیب له ساڵی 1891 له‌شاره‌كه‌ی شێخ مه‌حمود شاری شۆڕش و به‌رخودان له‌دایك بووه، ئه‌م خانمه لێهاتووه‌ی كورد، كوڕه‌زازای حاجی كاك ئه‌حمه‌دی شێخه، له‌لایه‌كی تره‌وه ئامۆزا و براژنی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی كورد شێخ مه‌حمودی حه‌فیده، ئه‌توانم بڵێم حه‌پسه‌خانی نه‌قیب درێژه پێده‌ری خێزانێكی لێهاتوو و ناوداری میلله‌تی كوردی ناوچه‌ی سلێمانییه، ئه‌م درێژه پێدانه ئه‌توانم بڵێم سه‌ره‌تاكه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێخ مارفی نۆدێ كه یه‌كێك بوو له لوتكه هه‌ره زانستییه‌كانی ئه‌ماره‌تی بابان، هه‌ر دوای ئه‌و كه‌سایه‌تی دووه‌م ده‌ست پێده‌كات كه حاجی كاك ئه‌حمه‌دی شێخه كوڕی شێخ مارفه، ئه‌گه‌ر شێخ مارف به‌زانست و كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی ناوبانگی ده‌ركردبێ، دیاره كاك ئه‌حمه‌دی شێخ به‌كه‌سایه‌تییه‌كی خواناس و ئاینی توانیوێتی سه‌رنجی هه‌موو كوردستان راكێشێت، دوای ئه‌ویش شێخ مه‌حمودی حه‌فیده، كه به شۆڕش و كوردایه‌تی و تێكۆشان ده‌ستی پێكردووه واته له‌زانسته‌وه بۆ خواناسی و له خواناسییه‌وه بۆ كوردایه‌تی و تێكۆشان. حه‌پسه‌خانی نه‌قیب درێژه پێده‌ری ئه‌و خێزانه‌یه، واته توانیوێتی له‌هه‌ر سێ كانیاوه‌كه، كانیاوی زانست په‌ره‌وه‌ری و خواناسی و كوردایه‌تی ژیان هه‌ڵهینجێ و كردی به‌و كه‌سایه‌تییه‌ی ئه‌مڕۆ پاش سه‌ده‌یه‌ك مێژوونووس و پسپۆره‌كان له‌بواری نووسینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كاندا باسی ده‌كه‌ن، به‌شانازییه‌وه.
ده‌سه‌ڵات له‌ماڵی باوكه‌وه بۆ ماڵی مێرد
د. شوكریه ره‌سوڵ: حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و هه‌ڵكه‌وته‌ی حه‌پسه‌خان له‌شاری سلێمانیدا به‌پێی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌خۆیه‌وه دروست نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم زیره‌كی و وریایی حه‌پسه‌خان خۆی به‌لایه‌كه‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌شیان به‌لایه‌كی تره‌وه كه باوكی گرنگییه‌كی تایبه‌تی به‌حه‌پسه‌خان ئه‌دا، له‌رووی ئه‌وه‌ی خۆی له‌كۆی پانزه كوڕ و كچ ته‌نها دوو كچی بۆ مابووه‌وه، ده‌توانم بڵێم به‌پێی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری هه‌بوو شێخ مارفی باوكی كه هه‌م به‌نه‌قیبیش ناسرابوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا سوڵته‌ی عوسمانی، وه‌كو ساداتێكی گه‌وره سه‌یریان كردووه و نازناوی نه‌قیبی پێ سپارد بوون. ئه‌م كه‌سایه‌تی شێخ مارف ده‌ورێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو بۆ هاندانی كچه‌كه‌ی، هه‌میشه ده‌یبرده دیوه‌خانه‌كه‌ی خۆی. خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامان و چه‌ند دێهاتێك بوو له‌ده‌وری و به‌ری سلێمانی، هه‌ڵبه‌ته كچه‌كه‌ی زۆر زۆر خۆشده‌ویست و هانی زۆری ئه‌دا، ته‌نانه‌ت له‌و سه‌رچاوانه‌ی ئێمه ده‌یخوێنین ئه‌وه‌یه یه‌كه‌م بنه‌ماڵه بوون چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی ره‌شماڵیان هه‌ڵداوه و هه‌ر له‌به‌رخاتری كیژه‌كه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌ناو ره‌شماڵدا ماوه‌ته‌وه و ده‌سته‌خوشكانی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه‌ته ئه‌وێ، ئا لێره‌دا ئه‌مه گرنگی باوكه، ئه‌م چاوكراوه‌یییه‌ی ئه‌م كچه‌ی هه‌میشه له‌ناو دیوه‌خانه‌كه‌دا بووه و ده‌وری خۆی بینیوه و بوه‌ته جێنشینی باوكی. ساڵی 1923 كه شووی به‌ئامۆزای خۆی شێخ قادری حه‌فید كرد، ده‌توانم بڵێم یه‌كه‌م ژن بووه له‌ناو شاری سلێمانی كه باوكی پرسی پێكردووه له به‌شوودانی، كه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا كه‌م نه‌بووه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م جۆره نه‌ریته نه‌بووه، كه‌واته لێره‌دا ئه‌م هاندانه‌و بوونه هاوسه‌ری شێخ قادریش ده‌ورێكی گرنگی بینیوه، شێخ قادر زانیوێتی ئه‌م كه‌سایه‌تییه به‌توانا و رۆشنبیره ده‌ورێكی چاكی ئه‌بێ هه‌م وه‌ك هاندانی مێرده‌كه‌ی و مێرده‌كه‌شی له‌هه‌مان كاتدا وه‌كو ده‌ڵێ له‌دوای هه‌ر ژنێكی مه‌زنه‌وه ده‌بێ پیاوێكی مه‌زن هه‌بێ، كه‌واته ئه‌م ژنه ده‌وری خۆی هه‌بووه، واته كه‌سایه‌تی زیره‌كی و هۆشاری و دڵپاكی و هه‌روه‌ها چاودێری هه‌موو كاروباری رۆژانه و روداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می شێخی نه‌مردا هاندانی كۆمه‌ڵێك ژن له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌مه هه‌ڵكه‌وته‌یه‌ك بوو له‌كه‌سایه‌تی ئه‌م ژنه‌دا، مێرده‌كه‌شی ده‌یزانی حه‌پسه‌خان ژنێكی ساكار نییه، ئه‌وه بوو زیاتر هانی دا، ده‌توانم بڵێم گرنگییه‌كی زۆری پێدا له‌و سه‌رده‌مه‌دا یه‌كه‌م ژن بوو كاتێ شووی كرد به‌ترومبێل بردیانه ماڵی خۆیان، واته یه‌كه‌م ترومبێل بۆ ژنێك دانرابێ كه بگوێزرێته‌وه بۆ حه‌پسه‌خانی نه‌قیب بوو، ئه‌مه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، ده‌سه‌ڵات له‌ماڵی باوكه‌وه بۆ ماڵی مێرد، گرنگی دانی هاوسه‌ره‌كه‌ی. ورده ورده كه‌سایه‌تی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب وه‌كو هه‌ڵكه‌وته‌یه‌ك گرنگییه‌كی تایبه‌تی به‌ماڵه‌كه‌ی، وه‌كو ماڵێك پله‌یه‌كی سیاسی و پله‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شێخان، لێره‌دا حه‌پسه‌خانی نه‌قیب ورده ورده ده‌ركه‌وت.
ژنێكی به‌هێز له‌پاڵ كه‌ڵه‌پیاوانی ئه‌و رۆژگاره‌دا
ئاكۆ شوانی: بێگومان كاتێك دێینه سه‌رباسی ئه‌وه‌ی له‌حه‌پسه‌خانی نه‌قیب بدوێین، ده‌بێ ئه‌وه بزانین له‌مێژووی كورد دا له‌وانه‌یه ده‌یان كه‌سایه‌تی له‌نێو ژنی كورد دا هه‌ڵكه‌وتبێ، به‌ڵام كه ده‌گه‌ینه ئاستی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك تایبه‌ت، تایبه‌ت بۆ ژنێك كه به‌دوو پشت له‌كاك ئه‌حمه‌دی شێخه‌وه دووره، حه‌پسه‌خان كچی شێخ مارفی نه‌قیبه، كچه‌زای شێخ محه‌مه‌ده بچكۆله‌یه كه كوڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ بووه، ئه‌مه كه له‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه له‌شارێكی بچكۆله‌ی وه‌ك سلێمانی له‌ساڵانی سه‌ره‌تای نۆسه‌ددا، وه‌ختێ بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م ژنه یاخود رۆڵی ئه‌م ژنه هه‌ڵده‌سه‌نگێنی ده‌بێ به‌و باگراوه‌نده‌وه ته‌ماشای بكه‌ینن من به‌ر له‌وه‌ی بچمه نێو ورده‌كارییه‌كانی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و لایه‌نی سیاسیه‌وه، حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه به‌یه‌ك مه‌سه‌له بكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌ئێمه ناوی كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو عادیله خانمی هه‌ڵه‌بجه‌مان بیستووه كه خانمی وه‌سمان پاشای جافه، به‌ڵام كه باس له‌و ده‌كه‌ین ئێمه ده‌زانین ئه‌و له‌شوێنێكی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌دا كه‌ڵه ژنێك بووه به‌ته‌نیا هه‌ڵكه‌وتووه، به‌ڵام كه باسی حه‌پسه‌خان ده‌كه‌ین ده‌بێ بڵێین حه‌پسه‌خان له‌پاڵ شێخ مه‌حمود دا كه مه‌لیكی كوردستان بووه ده‌ركه‌وتووه، له‌پاڵ شێخ قادری حه‌فید كه هاوسه‌ری بووه و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری حربییه بووه له‌و سه‌رده‌مانه، ئه‌سته‌م بووه تۆ بتوانی وه‌كو ژنێك له‌شاری سلێمانی له‌پاڵ ئه‌و كه‌ڵه پیاوانه و ئه‌و خه‌ڵكه دیارانه‌ی كه ئه‌و سه‌رده‌مانه حكومه‌تیان به‌رێوه‌بردووه و داروده‌سته‌یان هه‌بووه و شاره‌كه ئه‌وان به‌ێوه‌یان بردووه، تۆ وه‌كو ژنێك بتوانی له‌شانی ئه‌وانه‌وه دیاربیت، كه ئێمه قسه له‌حه‌پسه‌خانی نه‌قیب ده‌كه‌ین ده‌بێ له‌و باگراونده‌وه لێی بڕوانین، ئه‌م ژنه له‌ساڵی 1923دا ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ شێخ قادری حه‌فیدا پێكده‌هێنێ، شێخ قادری حه‌فید ئه‌و كاته له‌سه‌رده‌می دووه‌مین حكومه‌تی شێخ مه‌حمود ده‌بێ، واته به‌ر له‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنێ شێخ قادر بۆخۆی وه‌زیر بووه له‌حكومه‌تی یه‌كه‌می شێخ مه‌حمود دا، لێره‌دا ئێمه قسه له‌وه ده‌كه‌ین حه‌پسه‌خانی نه‌قیب چه‌ند لایه‌نێكی گرنگی ژیانی هه‌بووه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، له‌وانه لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی بێگومان یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م ژنه كه له‌خێزانه‌كه‌ی خۆیدا باوكی له‌كۆی چوارده بۆ پانزه منداڵ ته‌نها ئه‌م و خوشكێكی دیكه‌ی و برایه‌كی ماونه‌ته‌وه براكه‌شی له‌ته‌مه‌نێكی گه‌نجیدا به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه، ئه‌مه وای لێ كردوه باوكی گرنگییه‌كی زۆری پێبدات، دوای مردنی باوكی سه‌ره‌تای پشت به‌خۆ به‌ستنی حه‌پسه‌خان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دیوه‌خان و ماڵه‌كه‌ی باوكی به‌رێوه ده‌بات، له‌پاڵ سه‌لمه‌خانی دایكی‌دا، واته ئه‌م زۆر زوو رۆڵی به‌رێوه‌بردن و ئیداره‌دانی دیوه‌خانی كه‌وته ئه‌ستۆ كه ئه‌و كاته بۆ كچێكی سلێمانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا و كچه شێخێكیش بێت ئه‌م مه‌سه‌لیه ئاسایی نه‌بووه، پاش ئه‌وه‌ی شوو به‌شێخ قادر ده‌كات، هه‌م ئامۆزایه‌تی و هه‌م یه‌كێكه له‌كار به‌ده‌سته دیاره‌كانی سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ن شوێن و پێگه‌ی ئه‌و ژنه زه‌ق ئه‌كاته‌وه له‌شاری سلێمانیدا، لێره‌دا ئێمه سه‌یر ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بێت له‌وه بڕوانین كه به‌ش به‌حاڵی خۆمان ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ به‌شێكی زۆری ئه‌و ژنانه‌ی بابڵێین له‌بنه‌ماڵه ناوداره‌كانن یان شێخ ژنن و له‌بنه‌ماڵه‌ی شێخزاده‌ن كه‌متر توخنی هه‌ندێك مه‌سه‌له ده‌كه‌ون، ئه‌سڵه‌ن خه‌ڵك نایانبینێ. بگره به‌شی زۆریان له‌حه‌ره‌م سه‌را، وه‌ك شێخ ژنێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و كه‌مجار تێكه‌ڵی حه‌یاتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن، به‌ڵام حه‌پسه‌خانی نه‌قیب به‌پێچه‌وانه‌وه، حه‌ز ده‌كه‌م به یه‌ك عیباره‌ت بڵێم ئه‌م ژنه له‌ساڵی 1920كانه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كی ئۆرستۆكرات، وه‌كو ژنێكی ئۆرستۆكرات له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراودا توانیوێتی به‌ده‌ركه‌وێ، توانیوێتی له‌و رۆژگاره‌دا ژنێك بێت به‌پێودانگی ئه‌مڕۆ، هه‌موو كاره‌كانی له‌یه‌كێ له‌خانمه هه‌ره گه‌وره‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌رو دنیا چووه.
توانی په‌چه به‌ژنان لابه‌رێ
كاوس قه‌فتان: حه‌پسه‌خانی نه‌قیب یه‌كێكه له‌ژنه هه‌ره ناسراوه‌كانی كوردستان، خۆی شه‌خسیه‌تێكی تایبه‌تی بوو، وه‌كو بزانم هه‌ر له گه‌نجێتییه‌وه توانای قسه‌كردن و ئیقناعكردنی خه‌ڵك شتێكی ئاشكرا بوو وه‌كو باسی ده‌كه‌ن، من له‌منداڵییه‌وه حه‌پسه‌خانم ناسیوه، ماڵی ئێمه، ماڵی قه‌فتان ئه‌و ئۆرزدی باگه‌ی ئێستاكه ده‌یبینی، جاده‌كه و كۆمه‌ڵه دوكانه‌كانی خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ئه‌وه ماڵی ئێمه بوو، ته‌قریبه‌ن هه‌ژده ژوری تێدا بوو نه‌وه‌ی سێ برا تێیدا ئه‌ژیا، یه‌كێك له‌وانه ساڵح قه‌فتانی مێژوونووسه، ماممه. ئینجا حه‌پسه‌خان هه‌موو دوو مانگ سێ مانگ جارێك ئه‌هات بۆ ماڵی لایه‌كمان، جارێك بۆ ماڵی مامه تۆفیق و جارێك بۆ ماڵی مامه ساڵح و ئینجا باوكم كه برا بچوك بوو، به‌ڵام ئێمه‌ی زۆر زۆرتر ده‌ویست، لوتفی خوشكم، خوشكی گه‌وره‌م كه له‌دایكی خۆمه، ده‌نگی زۆر خۆش بوو، زۆر كچێكی رێك‌وپێك و عاقڵ بوو، خۆشی ده‌ویست، هه‌تا له‌بیرمه یه‌كه‌م ئوتووی كاره‌با كه هاته سلێمانی دیاری بوو له‌به‌غداوه بۆ حه‌پسه‌خانی نه‌قیب ئه‌ویش كه هات بۆ ماڵی ئێمه ئه‌و دیارییه‌ی دا به‌لوتفی خوشكم، ئینجا ئه‌و ئوتوه تا ده‌ساڵیش له‌مه‌و پێش مابوو، حه‌زم نه‌ده‌كرد بفه‌وتێ، به‌ڵام ئاخیری بڕۆ و وه‌ره به‌داخه‌وه فه‌وتا. حه‌پسه‌خان وه‌كو میرزاده‌یه‌ك ده‌هات، به‌عه‌ره‌بانه‌ش ده‌هات، سێ چوار كه‌نیزه‌كی له‌گه‌ڵدابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی بكه‌ن، ئێمه كچه‌كانمان ئه‌یانتوانی خزمه‌تی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو شتێكی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو. ژنێكی مامناوه‌ندی سپیكه‌لانه، ئێستاش له‌بیرمه، به‌چیدا ده‌زانم، چونكه خاڵۆزاكه‌ی شێخ محێدینی شێخ قادر، دوای بوو به‌مێردی خوشكم، خوشكه گه‌وره‌كه‌م كه له‌دایكی خۆم نییه، چاوی ئه‌و شێخ محێدینه به‌هه‌مان شێوه‌ی چاوی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب بوو، چاوێكی پێوه بوو گه‌وره و گه‌ش و قوڵ، ئه‌توانی هه‌موو جوانییه‌ك به‌ده‌ی به ده‌موچاوی له‌ئه‌نجامی ئه‌و چاوه جوانانیه‌وه، قسه‌كردنه‌كانی زۆر دانسقه‌بوو، هه‌تا له‌گه‌ڵ شێخ قادری مێردی، من چه‌ند جارێك دیومه به‌قوربان قوربان قسه‌یان ده‌كرد، به‌ڵێ قوربان به‌ڵێ قوربان، شێخ قادر هه‌موو رۆژێ هه‌ستابێ له‌خه‌و چوو بێ بۆ لای حه‌پسه‌خان به‌یانی سڵاوی لێ كردووه قوربان چۆنی و هاتوه‌ته خوارێ بۆ دیوه‌خانه‌كه‌ی خۆی. حه‌پسه‌خان به‌ره به‌ره ناوی ده‌ركرد، چونكه یارمه‌تی خه‌ڵكی زۆر ئه‌دا، ده‌ستبڵاو بوو، له‌مه‌سه‌له‌ی كوردایه‌تیشدا كه‌وته میدانی سیاسه‌ته‌وه و زیاتر گرنگی به مه‌سه‌له‌ی ژن ده‌دا، ده‌یوست ژنی كورد خوێنده‌وار بێ، پێشبكه‌وێت، رزگاری بێت له‌عه‌با و په‌چه، به‌س ئه‌و نه‌یتوانی عه‌باكه لابه‌رێ، به‌ڵام توانی په‌چه‌كه‌یان پێ لابه‌رێ.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌لبومێكی بۆ وێنه‌كانی خۆی كردوه
دكتۆر شوكریه ره‌سوڵ: ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بكه‌ین هه‌ر له‌ساڵانی نۆزده‌وه حه‌پسه‌خانی نه‌قیب ده‌ورێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا شێخ مه‌حمودی نه‌مر ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێ له‌كویت، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ورێكی چاكی هه‌بووه، یه‌كه‌م به‌تایبه‌تی توانی له‌ساڵی 1922 ژنانی سلێمانی هان بدات بێنه سه‌رشه‌قام و پێشوازی له شێخ مه‌حمود بكه‌ن، خاڵێكی تر ئه‌وه بوو ئه‌م ژنه ئه‌گه‌ر له رووی سیاسییه‌وه بێت یان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بێت جارێكی تر هانی ژنانی دا بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌كه‌سایه‌تی وه‌كو سمكۆی شكاك بكه‌ن، ئه‌مه به‌نیسبه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه شتێكی زۆر ده‌گه‌مه‌ن بووه، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه حه‌پسه‌خانی نه‌قیب، ده‌توانم بڵێم یه‌كه‌م ژنی كورد بووه، كه توانیوێتی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یاخود قوتابخانه‌یه‌كی زانستی بۆ ژنانی ئه‌و سه‌رده‌مه بكاته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌هاندانی رۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه كه ئه‌بوایه شانبه‌شانی پیاوان ژنانیش بخوێننه‌وه، ئه‌وه بوو بۆ ئه‌م بیرۆكه‌یه كۆمه‌ڵێك ژنی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خڕكرده‌وه. بۆ هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئێمه پشت به‌سێ خاڵ ده‌به‌ستین، خاڵی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه دراسه‌ی مه‌یدانی بكه‌ین و بچین له‌سه‌ر زاری خه‌ڵك گوێی لێ بگرین له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م ژنه چۆن ژیاوه؟ خاڵی دووه‌م گه‌ڕان به‌ناو سه‌رچاوه و گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا كه من به‌راستی خۆشحاڵم له رۆژنامه‌ی ژیاندا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب باس كراوه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا نزیكه‌ی دووسه‌د ژنی له‌ماڵی خۆی كۆكردوه‌ته‌وه و بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی تایبه‌ت به ژنان ڕاده‌گه‌یه‌نێ و هانیان ئه‌دا وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش ده‌بوایه نوتقێك، كه‌لیمه‌یه‌ك بخوێنرێته‌وه له‌و دانیشتنه‌دا، بیرۆكه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌ش به‌خه‌ڵك ڕابگه‌یه‌نێ كه ده‌وری خوێندن و خوێنده‌واری چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه، دایكی رۆشنبیر و باوكی رۆشنبیر ئه‌بێ نه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیر پێبگه‌یه‌نن، كه‌واته له مێشكی ئه‌م ژنه‌دا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه هه‌بووه كه مرۆڤ چه‌ند رۆشنبیربێت، مرۆڤ چه‌ند تێگه‌یشتوو بێ و دیموكراسیانه بێت، ئه‌م شێره ژنه له‌مه‌سه‌له‌ی گرنگیدان به‌خوێنده‌واری پشكی شێری وه‌رگرتووه، ژنان هه‌موویان گوێیان بۆ شل كردبوو، ئه‌وانه‌ی له‌ناو مه‌جلیسه‌كه بوون یه‌كێكی وه‌كو حه‌پسه‌خانی عیرفانه ئه‌فه‌ندی كه خێزانی جه‌میل سائیب و دایكی به‌هزاد و ئازادبوو، له‌و دانیشتنه‌دا حه‌پسه‌خانی نه‌قیب هانی دا، ئه‌و كاته له‌پۆلی چواری سه‌ره‌تایی بوو له‌قوتابخانه‌ی زه‌هرا ده‌یخوێند، وتی بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وانیش قوتابخانه‌یه‌ك بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه نه‌خوێنده‌وارن. ئا لێره‌دا حه‌پسه‌خان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردووه، ناهی شێخ سه‌لام و به‌دریه‌خانی شێخ قادر وته‌یان پێشكه‌ش كردوه.
له‌م دانیشتنانه‌دا توانییان پیتاك، پاره كۆبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌و قوتابخانه‌یه، ئه‌وه بوو هه‌شت سه‌د و حه‌ڤده روپێیان كۆكرده‌وه، له‌كۆتاییدا حه‌پسه‌خانی نه‌قیبیش هه‌ستا وتی منیش مه‌كینه‌یه‌كی سنگه‌ر كه به سێ سه‌د و نه‌وه‌دو پێنج ڕووپێ كڕیومه ده‌یكه‌م به‌دیاری، كه له‌ژیانه‌وه‌دا زۆر به‌دورودرێژی ده‌قی ئه‌م نامه‌یه‌ی تێدایه به‌ناوی زانستی ژنان. ئه‌م نامه‌یه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌م داخوازیانه‌ی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب كه لێره‌دا باسكراوه، مه‌كینه‌یه‌كی سنگه‌ری پێشكه‌ش به‌و قوتابخانه‌یه كردووه كه قوتابخانه‌ی زانستی ژنانی ئێواران بوو، وتی بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پشووداندا خۆیان فێری ئیش و كاری ده‌ست و دورمان بكه‌ن، ئه‌و نوتقانه‌ش كه له‌و كۆبوونه‌وه‌شدا خوێندرانه‌وه، ده‌ورێكی گرنگی هه‌بووه، ئه‌و دایكانه‌ی كه كچه‌كانیان نه‌ده‌نارده قوتابخانه حه‌پسه‌خان خۆی ده‌چوو سه‌ردانی خێزانه‌كانیانی ده‌كرد. ورده ورده ئه‌م كه‌سایه‌تییه ده‌ركه‌وت. ده‌توانم بڵێم له‌و سه‌رده‌مه‌دا یه‌كه‌م ژن بوو كه توانی په‌چه‌ش فڕێ‌دا، ئه‌وه نییه ده‌ڵێ نه‌سرین ده‌مێكه داخت له‌دڵما، په‌چه فڕێده چ واده‌ی شه‌رمه.. ئه‌م ژنه یه‌كه‌م كه‌س بوو، رچه شكێن بوو له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. په‌چه‌ی فڕێ‌دا ئه‌وه‌بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا، پیاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌به‌ر رێز و حورمه‌تی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و خۆشه‌ویستی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب، له‌دڵ و ده‌رونی پیاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا و پیاوانی ئاینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ قسه‌یان نه‌كرد و بووه نه‌ریتێك و ژنان په‌چه‌یان فڕێ‌دا. ئه‌وه له‌یه‌كێك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كه من له‌م كتێبدا ئه‌م ماوه‌یه خوێندمه‌وه باسكراوه، سوپاستان ده‌كه‌م كه ئه‌و شه‌ره‌فه‌تان پێبه‌خشیم له‌سه‌ر حه‌پسه‌خان قسه بكه‌م، ئه‌مه وای لێ كردم بگه‌ڕێم به‌دوای سه‌رچاوی زیاتردا.
وه‌كو ئێستا ئاماژه‌م پێكرد گۆڤار و رۆژنامه‌كان، ئینجا ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌سه‌ر حه‌پسه‌خان، بگه‌ڕێن له‌م لا و ئه‌ولا كۆی بكه‌ینه‌وه، ئه‌میش یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا باسی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب ده‌كات، هه‌روه‌ها باسی هاندانی ژنان و باسی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌ڵێت ژنی كورد په‌چه‌ی نه‌پۆشیوه له‌سه‌رده‌می حه‌پسه‌خانی نه‌قیبدا، ئه‌مه شتێكی زۆر زۆر چاكه. ئه‌م دیكۆمێنتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی بیسته‌كان، ئه‌و رۆژگاره به‌راستی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب رچه شكێن بوو، ئه‌توانم بڵێم خاڵێكی تر كه زۆر سه‌رنجی منی راكێشا، وێنه‌ی خۆی گرتووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا چ له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌ڕیدانه‌ی كه هاتونه‌ته كوردستان یان ئه‌وانه‌ی له‌ناو شاری سلێمانیدا حه‌زیان كردوه وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بگرن، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێنه‌ی گرتووه وه‌ك ژنێكی دورینبین كه ده‌بێت میلله‌تی كورد دیكۆمێنتی هه‌بێ، ده‌بێ توراسێكی نوسراوی هه‌بێ، ئه‌وه بوو له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا هه‌رچی گۆڤاری ژین و گه‌لاوێژی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو هه‌مووی له‌ماڵه‌كه‌یدا هه‌بووه، ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ی له‌بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه مابووه‌وه هه‌مووی خستبووه دۆڵابێكه‌وه، ماڵه‌كه‌ی خۆی به وێنه‌ی سروشتی كوردستان ڕازاندبووه‌وه. یه‌كه‌م ژنیش بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌لبومێكی بۆ وێنه‌كانی خۆی كردوه، هه‌م وێنه‌ی شه‌خسی گرتووه هه‌م له‌گه‌ڵ گه‌ڕیده‌كاندا وێنه‌ی گرتووه، ده‌توانم بڵێم له‌و سه‌رچاوانه‌ی خوێندومه‌ته‌وه یه‌كه‌م ژن بووه له‌شاری سلێمانی ئه‌لبومێكی دروستكرد بۆ پول، پولی ئه‌و سه‌رده‌مه چه‌ند دانه‌بوون، هینی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی كۆكرده‌وه‌ته‌وه وكردویه‌تێ ناو ئه‌لبوومێكه‌وه و ئێستاش ئه‌و ئه‌لبوومه ماوه كه له‌لایه‌ن مامۆستای خوشه‌ویستم دره‌خشانی شێخ جه‌لال، كه كتێبێكیشی له‌سه‌ر ژیانی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب نووسیوه.
حه‌پسه‌خان به‌ڵگه‌نامه‌كانی پاراستووه
ئاكۆ شوانی: خاڵێكی تر كه‌به‌لای منه‌وه گرنگه بۆ حه‌پسه‌خان باس بكرێ، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ژنه هه‌ستێكی رۆشنبیریی سه‌یری هه‌بووه، ئه‌و كاته ئه‌و زانیوێتی به‌ڵگه‌نامه بپارێزێ كه به‌داخه‌وه دوای نه‌مانی خۆی زۆریان فه‌وتاون، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بۆ باوكی یاخود بۆ باپیری هاتبێت له‌پاشایه‌كی مه‌مالیكه‌وه یان له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانییه‌وه و یان له‌پیاوانی عێراقه‌وه، هه‌ندێكی لای ئه‌و ماوه، هه‌ندێكی له‌ماڵه‌وه هه‌ڵواسیوه، زۆرێك له‌تاپۆی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی موڵك و ماڵه‌كانیان لای ئه‌و پارێزراوه، كه‌سێك بووه له ژووره‌كه‌ی خۆیدا كه ئه‌و كاته ژن له‌كورده‌واریدا تا ساڵی حه‌فتاكان نه‌ك ژوری نه‌بووه بگره به‌شێك بووه له‌ئه‌ساسی ماڵه‌كه، ئه‌و ژورێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه، له‌ژووره‌كه‌دا كتێبخانه‌ی هه‌بووه، سه‌رجه‌م ژماره‌كانی ژین و ژیانی به جوزوبه‌ندكراوی هه‌بووه دوای وه‌فاتی خۆی شێخ قادر به‌خشیوێتی، سه‌یره تۆ له‌و سه‌رده‌مه‌دا بتوانی بخوێنیته‌وه، گۆڤاری له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هاتووه، گۆڤاری هیلالی له‌میسره‌وه بۆ هاتووه، گۆڤاری له‌به‌یروته‌وه بۆ هاتووه، ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك شت بووه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا شتی ده‌گه‌مه‌ن بوون و مه‌سه‌له‌ی دانسقه و نادربوونه، كه ژنه كوردێك بتوانێ نه‌ك هه‌ر به بینین و به‌چاوپێكه‌وتن، بگره به‌خوێندنه‌وه‌ش موتابه‌عه‌ی قه‌زێی میلله‌ته‌كه‌ی و مه‌سه‌له‌ی ژنانی كردووه، ئه‌گه‌ر په‌رگیریی نه‌بێ له قه‌زێكه‌دا، زۆرجار وه‌كو باسی لێ ده‌كه‌ن باسی مه‌سه‌له‌ی ژنی بۆ كردوون، باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردوون له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا ژنان به‌چی گه‌یشتوون، كه لێره‌دا حه‌قه ئه‌وه‌ش بزانین حه‌پسه‌خانی عیرفان ئه‌فه‌ندی و زۆرێك له ژنانی دیكه‌ی سلێمانی هاوكاری بوونه، واته حه‌پسه‌خان هه‌ر ئه‌وه نه‌بووه به ته‌نیا خۆی به‌كارێك هه‌ڵبسێت، زۆرجار هه‌وڵیداوه كۆمه‌ڵێك له ژنه رۆشنبیره‌كانی سلێمانیش له‌پاڵ خۆیدا به‌شداری پێبكات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌زێكه ته‌نها كارێك نه‌بێ ره‌خنه له خۆی بگرن، زۆرجار ژنانی بردووه بۆ سه‌یران، ئه‌و كاته به‌لای خه‌ڵكه‌وه سه‌یر بووه تۆ بچی ژن كۆبكه‌یته‌وه و بیان به‌ی بۆ سه‌یران بۆ سه‌رچناریان بۆ قۆرییه‌شكاو یان بۆ كانی با، یاخود له‌ده‌شتی ته‌یاره‌خان ژنان ببه‌یت بۆ سه‌یران و وێنه‌یان بگری و وێنه‌كانیان دوایی بپارێزی كه زۆرێك له‌م وێنانه له‌ئه‌رشیفی ئه‌م بنه‌ماڵه به‌رێزه‌دا هه‌بوون و ئێستاش ماون.
گرنگ بووه تۆ له‌و سه‌رده‌مانه‌دا بتوانی وه‌كو ژنێك به ته‌نیا له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێكی دیكه‌دا له ده‌شتی شێخ جافر و له‌ئه‌ترافی سلێمانی پیاسه بكه‌یت، یان له‌توی مه‌لیكدا پیاسه بكه‌یت، به بازاڕدا بسوڕێیته‌وه و چه‌ند ژنێكیشت له‌گه‌ڵدابێ، بۆ هه‌موو ئه‌مانه له‌وانه‌یه ئه‌و كاته گله‌یی هاتبێته سه‌ر، به‌ڵام دواتر خه‌ڵك به‌رهه‌مه‌كه‌ی چنیوه‌ته‌وه یاخود له‌سلێمانی دواتر باس كراوه ئه‌گه‌ر بۆ حه‌پسه‌خان عه‌یب نه‌بێ نه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخه، ئه‌ی بۆ چینێكی ئاسایی بۆ عه‌یبه بێ، ئه‌گه‌ر بۆ ژنی شێخ قادر و براژنی شێخ مه‌حمود عه‌یب نه‌بێ ئه‌ی بۆ ژنێكی ئاسایی عه‌یب بێت، ئه‌مانه ئیتر ورده ورده ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌ژیانی خه‌ڵكدا.
حه‌پسه‌خان جێگه‌ی شانازییه بۆ كورد
ره‌ئوف عوسمان: حه‌پسه‌خان هه‌ندێك ئه‌ته‌كێتی مۆدێلی له‌سلێمانیدا گۆڕیوه، یه‌كێك له‌وانه په‌چه بووه، له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا ژنان په