حكومەتی عیراق 200 هەزار لیتر گاز بۆ زانكۆی سلێمانی دابیندەكات


لەسەر داوای مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی
كارگێڕی  مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و نوێنەرایەتی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان وەزارەتی نەوتی حكومەتی عیراق بڕی 200 هەزار لیتر گاز بۆ زانكۆی سلێمانی دابینكرد.

لەو بارەیەوە د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەكرد هاوكارییەكە پاڵپشتیەكی باش دەبێت بۆ گەرمكردنەوەی هۆڵەكانی خوێندن و بەشە ناوخۆییەكان.

چونكە ئەگەر ئەو هاوكارییە نەبوایە زانكۆی سلێمانی نەیدەتوانی ئەو بڕە لەسوتەمەنی دابین بكات.