نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا


دوای ڕێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەسەر سنوردارکردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، نرخى نەوت ڕووى لەبەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆ  ١٧ی شوباتى ٢٠١٧، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٥٥ دۆلار و ٧٣سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 هاوکات نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکى ٥٣ دۆلار و ٤٢ سەنتە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژى  ٣٠ تشرینى دووەمى ٢٠١٦ وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەنناى پایتەختى نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستى سنوردارکردنى هەناردەى نەوت بۆ بازاڕەکانى جیهان.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠١ەوە ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ئەنجامدرا بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەنگاوی دواتریش بریتییە لە پابەندبوون پێوەی لە بازاڕەکاندا.

ڕۆژی شەممە ١٠ی کانونی یەکەمى ٢٠١٦ وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

پێش ڕێککەوتنەکە ڕۆژانە ٣٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا، لە دوای ڕێککەوتنەکەش، ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستى بەرهەمهێنانى ڕۆژانە کەمدەکرێتەوە.