دوێنێ چوارشەممە بەڕێوەبەری گشتیی بانکی رەشید رایگەیاند: بڕیارمانداوە بڕی 30 ملیۆن دینار وەك قەرز بدەینە هاوڵاتییان، لەم باریەوە زانیاری زیاتر ئاشكرا دەكات.
لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا دوێنێ چوارشەممە 15ی شوباتی 2017، رەشاد خوزەیر وەحید، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی رەشید رایگەیاند: بانكی رەشید بڕیاریداوە بری 30 ملیۆن دیناری عێراقی بە قەرزە دەداتە هاوڵاتیان، هاووڵاتییان دەتوانن ئەو پارەیە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل، تراکتۆر و شۆفڵ.
لە بارەی مەرجەكانی وەرگرتنی قەرزەكەش بەڕێوەبەری گشتیی بانکی رەشید وتی: پێویستە قەرزەکە لە %90ـی بەهای ئۆتۆمبێلەکە زیاتر نەبێت و نابێ قەرزەکە لە 30 ملیۆن دینار زیاتر بێت و دەبێت لەماوەی پێنج ساڵ بدرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بانکی رەشید ئاماژەی بە چەند مەرجی دیکە کردووە، کە بریتین لە بوونی کەفیلێک، بە رەهن دانانی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەکە تاوەکو تەواوبوونی قەرزەکە و نابێ قەرزخوازەکە هیچ قەرزێکی دیکەی لەسەر بێت.
جێگەی باسە بانکی رەشید بانکێکی عێراقییە و لقی لە زۆربەی شارەکانی عێراق هەیە، بڕیاری پێدانی قەرزەکەش جگە لە هاووڵاتییانی هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان (هەولێر، هەڵەبجە، سلێمانی و دهۆک)، هەموو هاوڵاتییانی عێراق بە کەرکوکیشەوە، دەگرێتەوە.