به‌هۆی ئەو بەفر و بارانە زۆرەی كە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش قەزای پێنجوێنی گرتۆتەوە، زەرەر و زیانی ماددی زۆری بە ناوچەكەی گەیاندووە.
به‌هۆی ئەو بەفر و بارانە زۆرەی لە قەزای پێنجوێن باریووە، له گوندی تێلۆ كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر ڕووخاو به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 11 هه‌زار جوچكە له‌ناوچوون و مه‌زه‌نده ده‌كرێت زیانی 20 هه‌زار دۆلاری پێگه‌یشتبێت.
لەلایەكی تریشەوە به‌هۆی شه‌پۆلی به‌فرو بارانه‌وه، گه‌راجی تاكسیه‌كانی قه‌زاكه به‌سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلێكدا روخاوه و جگه له‌زیانه مادیه‌كان، هاوڵاتییه‌كیش برینداربووه.