جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌خۆرانی بندیوار به خێو وه‌سف ده‌كات.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر مووچه‌خۆرانی بندیوار به خێو وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت كه سیستمی بایۆمه‌تری رێگری له‌په‌ره‌سه‌ندنیان ده‌كات.
وتوشه‌یه‌تی: خۆتۆماركردن له سیسته‌كی بایۆمه‌تری له‌هه‌رێمی كوردستان 900 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندوه‌و له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌رده‌وامه.
هاوكات قوباد تاڵه‌بانی وێنه‌ی سه‌ر پرۆفایلی تویته‌كه‌ی كردوه به وێنه‌ی ( گۆستبوسته‌ر ) كه‌فلیمێكی ئه‌مریكیه‌و به واتای راوچیانی خێو دێت.