بیست مووچەی شارەوانییەكان بەسەریەكەوە دەدرێت


بەرێوەبەری شارەوانییەكانی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت: لە هەفتەی داهاتوودا 20 مووچەی كارمەندانی شارەوانییەكانیان بەسەر یەكەوە دەدەن بەو كارمەندانەی گەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان.

عەبدولقادر ئەحمەد بەرێوەبەری شارەوانییەكانی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: بەپێی بریاری ژمارە 303 ساڵی 2015 كە باس لە پاشەكەوتكردنی مووچەی ئەو كارمەندانە دەكات كە كارو ناوچەكانی خۆیان بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانەوە جێدەهێڵن، دەبێت دوای ئازادكردنی ناوچەكانیان و گەڕانەوەی خۆیان بۆ سەركارەكانیان, راستەوخۆ سەرجەم ئەو مووچە پاشەكەوتكراوانەیان بەسەر یەكەوە پێبدرێتەوە.

وتیشی: بە ێی ئەو بڕیارە ئەوانیش هەستاون بە ئەنجامدانی سەرجەم كارەیاساییەكان و پاش لێكۆڵینەوە لەلایەنی ئەمنی سەرجەم ئەو كارمەندانەی گەڕاونتەوە سەر كارەكانیان بڕیاریانداوە لە هەفتەی داهاتوودا هەر كارمەندێكی شارەوەنییەكانی موسڵ 20 مووچەی بەسەر یەكەوە پێبدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عیراق تەنها وەزارەت كە ئەو بڕیارەی وەك خۆی جێبەجێكردووە سەرجەم مووچە پاشەكەوتكراوەكانی كارمەندانی دەداتەوە.