ئه‌زمونى تایبه‌تسازیى له‌زۆربه‌ى هه‌ره زۆریى وڵاتانى عه‌ره‌بی‌و تازه گه‌شه‌كردوودا به‌كاره‌سات ناوده‌برێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و خاوه‌نكارانه‌ى كه سه‌ر به‌خێزانى ده‌سه‌ڵاتدار یان نزیك له‌وانه‌وه بوون سوودمه‌ندى سه‌ره‌كى ئه‌م پرۆسه‌یه بوون.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا، تایبه‌تسازى گرنگترین باس‌و خواس‌و پڕۆژه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى‌و تازه گه‌شه‌كردوو بووه، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه ئێستا كه‌متر وڵاتێك ده‌بینی گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌ك یان پڕۆژه یاسایه‌كى نه‌بێت بۆ سپاردنی هه‌موو یا به‌شێك له‌كۆمپانیا‌و كارگه حكومییه‌كانى به‌كه‌رتى تایبه‌ت.
به‌ڵام ئابوری‌ناسان پێیانوایه زۆربه‌ى ئه‌و پرۆسه‌ى تایبه‌تسازیانه‌ى له‌م وڵاتانه‌دا ئه‌نجامدراون، ئه‌زمونێكى زۆر خراپ‌و شكستخواردوو بوون. له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى تایبه‌تسازى له‌وڵاتێكدا كه دادگاى سه‌ربه‌خۆو سیسته‌مى چاودێرى‌و لێپرسینه‌وه‌ى تێدا په‌یڕه‌و نه‌كرێ‌و شه‌فافیه‌ت له‌نزمترین ئاستیدا بێت، كاره‌ساتى به‌دوادا دێت. چونكه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا وه‌ك ئه‌زمونى زۆرێك له‌وڵاتانى جیهانى عه‌ره‌بى‌و تازه گه‌شه‌كردوو سه‌لماندویانه ته‌نها گروپێك له‌بزنسمان‌و خاوه‌نكارى گه‌وره‌ى سه‌ر به‌خێزانى ده‌سه‌ڵاتدار، یان ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ى هاوبه‌شى ده‌سه‌ڵاتدارانن‌و كه‌سه نزیك‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یانن سوودمه‌ند ده‌بن.
ئه‌م ئابوریناسانه ئاماژه به‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى تاك حزبى به‌ڕێوه‌ده‌برێن، كه میكانیزمه‌كانى پرۆسه‌ى تایبه‌تسازى به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى ده‌خرێته خزمه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتدان یاخود كه‌سوكارو هاوبه‌شه‌كانیانه‌وه‌و سیاسه‌تمه‌دارى سه‌رمایه‌دار دێته ئاراوه. له‌م پرۆسه‌یه‌دا له‌برى ئه‌وه‌ى مافى به‌كاربه‌ر بپارێزرێت‌و سه‌روه‌ت‌و سامان به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌تر دابه‌شبكرێته‌وه‌و زۆربه‌ى خه‌ڵكى له‌تایبه‌تسازیی سوودمه‌ند بن‌و كێبڕكێ له‌بازاڕدا دروست بكات، ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندى‌و قازانجى كۆمه‌ڵێك سه‌رمایه‌دارى دیاریكراودا ئه‌نجامده‌درێت.
تایبه‌ت‌سازی پرۆسه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ریی، یاسایی‌و داراییه كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا له‌پێناو چاكسازیی ئابووریی‌و ئاڵ‌وگۆڕی سیسته‌می ئیداری به‌ڕێوه‌ده‌چێ. له‌به‌رئه‌وه پێش ئه‌نجامدانى ئه‌م پرۆسه‌یه، پێویسته هه‌نگاو به‌ئاڕاسته‌ى چاكسازیى ئابورییدا بنرێت، بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان به‌ئه‌رك‌و مافى خۆیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئاشنا بكرێن‌و تایبه‌تسازى له‌سایه‌ى دامه‌رزاوه‌ى یاسایى‌و له‌چوارچێوه‌ى یاسا‌و چاودێرییه‌كى كارا‌و شه‌فافدا بێت.
ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا ئاماژه به‌دو مۆدیلى تایبه‌تسازى ده‌كرێت، یه‌كێكیان ئه‌و مۆدیل‌و ئه‌زمونه خراپه‌یه كه له‌زۆربه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى‌و جیهانى تازه پێگه‌شتوودا په‌یڕه‌و كراوه، له‌برى كاراتر كردنى ئابورى‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى بێكارى‌و سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه‌ى سه‌روه‌ت‌و سامان به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌تر، قه‌یران‌و كاره‌ساتى ئابورى له‌و وڵاتانه‌دا دروستكردوه. مۆدیلى دوه‌میش، ئه‌و ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتونانه‌ن كه له‌چوارچێوه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتووى سه‌رمایه‌دارى‌و خاوه‌ن ئابورى ئازاد‌دا ئه‌نجامدراون، وه‌ك به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نسا‌و ئه‌ڵمانیا‌و ژاپۆن، كه تواناى كێبڕكێى به‌هێز كردووه‌و ئه‌م ده‌وڵه‌تانه بۆ دڵنیا بوون له‌سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه، به‌چه‌ند قۆناغێك تایبه‌تسازییان كردووه.
ئا: ڕێژەن – گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی