کاتژمێر ٦ی ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٦ی شوبات، سێ کورتە فیلم لە کافتریای مەگەزین نمایشدەکرێن.
فیلمی یەکەم بە ناونیشانی(کش مەلیك) لە سیناریۆ و دەرهێنانی ڕزگار باهیر.
فیلمی دووەم بە ناونیشانی(دوا سەردانەوەی خومار) لە سیناریۆ و دەرهێنانی مۆفەق لهۆنی.
فیلمی سێیەم بە ناونیشانی(هەناسەکانی ژیان) لە سیناریۆ و دەرهێنانی هێمن خۆڤیا.
هێمن خۆڤیا-ی دەرهێنەر بە دواڕۆژی وت:”کارەکەی من باس لەو هەناسانە دەكات كە تاكەكانی كۆمەڵگە ڕۆژانە ژینگەی پێ پیسدەكەن، بەڵام بە دوای خەوێكی وێڵدا دەگەڕێن، سەرەتا لە منداڵیدا و لە كۆتایشدا هەر بە منداڵی”.
وتیشی:”بەهیوام ئەم فیلمانە کەشێکی هونەری و گفتوگۆیەکی راستگۆیانە دروستبکەن بۆ بینەران و فلیمسازان لە پێناو گەیشتن بە هەنگاوێکی دروست بۆ داهاتوویەکی پرشنگدارتر لەم بوارەدا”.
دواڕۆژ