بەمەبەستی پیرۆزبایکردن و دەستبەکاربونی لە پۆستی قائمقامی سلێمانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ژوور سەردانی ئاوات محەمەد قائمقایمی نوێی سلێمانیان کرد.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: بەناوی ژووری بازرگانی و پیشەسازیەوە پیرۆزبای دەست بەکاربون لە پۆستی قائمقایمی نوێی سلێمانی دەکەین ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین وەک پێشتریش کە سەرکەوتوبووە لەکارەکانیا”
سەرۆکی ژوور” داوایکرد قائمقایمی سلێمانی کاربکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەبازرگانیەکان و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی ئەو ڕێگریانەی لە کاری بازرگانی و پیشەسازیدا خەریکە دروست دەبێت”
سیروان محەمەد داواشیکرد” قائیمقایمی سلێمانی هەوڵ بدات لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گومرگ کۆبونەوە بکات و کاربکەن بۆ نەهێشتنی ئەو بنکە گومرگیانەی کە حکومەتی هەرێم بەنیازە لە کوردستاندا دایانبنێت بۆ گومرگ کردنەوەی ئەو کاڵایانەی لە خواروی عێراقەوە دەهێندرێن بۆ کوردستان کە ئەم خاڵە گومرگیانە زیان بە کاری بازرگانی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ زیادبونی نرخ لەسەر هاوڵاتیان”
لای خۆشیەوە ئاوات محەمەد قائیمقایمی سلێمانی سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد کە هەمیشە پشتیوانی کاری قائیمقام بون بۆ سەرخستنی کارەکانی لەشاری سلیمانی.
ئاماژەی بەوەشدا ئێمە بە ڕوحیەتی نیشتمانیەوە هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاوڵاتیان دەدەین و جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ کەسێکدا هەمومان هەوڵ بۆ بەرەو پێشبردنی کاری هاوڵآتیان دەکەین و بتوانین سلێمانی بکەینەو نمونەی جوانی و پێکەوەژیانی دەنگی ئازاد.
بەڵێنیشیدا بە هەموو توانایەکیەوە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەبازرگانیەکان و هەوڵدان بۆ باشکردنی ڕەوشی بازرگانی و ئابوری لەشاری سلیمانی.
شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێک هاتبون لە سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و یاسین ڕەحیم جێگری یەکەمی سەرۆک و نەوزاد غەفور جێگری دووەمی سەرۆک و دلاوەر سۆفی کەریم و ئاراس عبدلکریم و عوسمان فەتاح و کەمال سەعید تەها کۆی و بابان ئەحمەد ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.